زانیارى له‌باره‌ى بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و داهاته‌كه‌ى ئاشكرا بوو و به‌پێى زانیاریه‌كان “هه‌رێم ته‌نها له ماوه‌ى مانگى رابردوودا به به‌هاى 680 ملیۆن دۆلار له رێگه‌ى بۆییه‌وه نه‌وتى فرۆشتووه”.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رۆژنامه‌ى زه‌مه‌نى سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نها مانگى رابردوو هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى بۆرییه‌وه به به‌هاى 680 ملیۆن دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه و له‌و رێژه‌یه‌ش 480 ملیۆن دۆلارى وه‌ك داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتى.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “مانگى ئه‌یلوولى 2019 له رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه 12 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا كراوه و به تێكڕا رۆژانه 430 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده كراوه”.
باسى له‌وه‌شكردووه “به‌راورد به مانگه‌كانى پێشووتر، مانگى رابردوو ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كه‌مى كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى جێبه‌جێكردنى بڕیارێكى ئۆپیكه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده”.