شاندێكی باڵاى یەكێتی سەردانی بزوتنەوەى گۆڕانی كرد و پیرۆزبایی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانیان لێكردن

  • October 9, 2019
  • 278 Views
شاندێكی باڵاى یەكێتی سەردانی بزوتنەوەى گۆڕانی كرد و پیرۆزبایی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانیان لێكردن

سەردانی یەكێتی بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی خانەی ڕاپەڕندنی بزوتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات و هەڵسوڕاوێكی بزوتنەوەی گۆڕانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەمە هەنگاوێكی باشە بۆ گەرموگوڕكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

عەدنان عوسمان هەڵسوڕای بزوتنەوەی گۆڕان لەپاش كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و حزبەكەی لەگردی زەرگەتە لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاتنی شاندەكەی یەكێتی و پیرۆزباییەكەیان، هەنگاوێكی باشە بۆ گەرموگوڕكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

ئەوەشی خستەڕوو، دۆخی ئێستا كوردستان و ئەم ناوچەیە وا دەخوازێت، كە یەكێتی و گۆڕان بەردەوام پەیوەندییەكی باش و پتەویان لەڕووی سیاسی و كاگێڕییەوە هەبێت.

باسی لەئەوەشكرد، هاوكات ئەم دۆخەی كە ئێستا لەعیراق و ناوچەكە و ڕۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت پێویستی بە هەبوونی پەیوەندییەكی باشی هەموو لایەنەكان هەیە، بەتایبەت هەر سێ لایەنە سەرەكییەكەی پێكهێنەری حكومەت.

وتیشی:”پێشتر داوامانكردووە كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بكرێت، بۆئەوەی پشتیوانی كابینەكە بكرێت و خیتابی هاوبەشی سیاسی هەبێت”.

دەشڵێت:”یەكێتی و گۆڕان ڕێكەوتنیان هەیە و پێویستە هەردولا پابەندی ئەو ڕێكەوتنانەى کەلەنێوانیانداهەیە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو