بۆ هەوادارانی یاریە ئەلیكترۆنییەكان: چاوەڕێیPlayStation 5 بن

  • October 9, 2019
  • 301 Views
بۆ هەوادارانی یاریە ئەلیكترۆنییەكان: چاوەڕێیPlayStation 5 بن

كۆمپانیای سۆنی بەشێوەیەكی كتوپڕ ئاشكرایكرد، نەوەی نوێی PlayStation كە نەوەی پێنجەمە، بەڕێوەیە و لە كۆتایی ساڵی 2020دا دەكەوێتە بازاڕەكانەوە.
لەوبارەیەوە جیم ریان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای سۆنی بڵاویكردەوە، لەسەرەتای ئاهەنگەكانی سەری ساڵی 2020دا نەوەی نوێی PlayStation دەكەوێتە بازاڕەوە و گۆڕانكاری گەورەی تێدا كراوە بەتایبەتی لە یەكەی كۆنترۆڵ هەروەها یارییەكانی شێوەی راستی زیاتری تێدا دەبێت.
 جیم ریان وێنەی ئامێرە نوێیەكەی بڵاونەكردوەتەوە، بەڵام بەڵێنیداوە مانگی داهاتوو زانیاری زیاتر لەسەر PlayStation 5  ئاشكرابكات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو