وڵات _ بەدیدارتان شاد دەبێتەوە

  • October 25, 2019
  • 352 Views
وڵات _ بەدیدارتان شاد دەبێتەوە

ماڵپەڕى پێشووى وڵات بەهۆى چەند هەوڵێکى ناوخۆییەوە لینکى پێگەکە لەناو فەیسبووک قەدەغەکرا، بەڵام وڵات نەوەستا و ڕۆژانە کاریکرد تاوەکو بتوانێت بەردەوام بێت لەو خزمەتگوزارییە پڕ زانیارى و سەرنجڕاکێشانەى هەیەتى کە لەماوەیەکى کەمدا توانى وەکو براندێکى کوردى دەرکەوێت کە جیاواز بێت لە میدیایەکى تەقلیدى، ئەوەش بەهۆى قوڵى و دروستى ئەو زانیاریانەى کە پێشکەشى کۆمەڵگاى کوردى دەکرد، ئەمەش ئەو هێزە نەرمەبوو “دەسەڵاتداران و خاوەن بەرژوەندییەکانى” توشى دڵتەنگى کرد.

ئێستاش وڵات_ نەپساوە و بەردەوامە، بەڵام ئەمجارە لەسەر ستایلێکى نوێ و سەرنجڕاکیشتر لەجاران، خوا پشتیوانى ئێمە و ئێوەبێت بتوانین پێکەوە بەردێک بخەینە سەر کاروانى ڕۆژنامەگەرى کوردى.

ستافى وڵات

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو