لەدوای ساڵی ٢٠٠٧ وە توركیا بەتەواوی جێگەی بەهەژموونی ئێران لەهەرێمی كوردستان لێژكرد، ئەوەش كاتێك دەستی پێكرد، توركیا هەژمونی فەرهەنگیو ئابوری خۆیو تەنانەت هەواڵگری خۆی بەسەر كوردستان سەپاند، هەژمونەكەش لەڕێگەی “نێچیرڤان بارزانیەوە بوو”.
ساڵی ٢٠٠٦ نێچیرڤان بارزنی لەكاتی دانانی پلانی كابینەكەی لەوەڵامی وەفدێكی بیانیدا كاتێك پێی دەڵێن: “پلانت چیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەوەڵامدا دەڵێت، توركیاو توركیاو توركیا”.
ئەم قسەیە دەكاتە بناغەی ١٦ دەسەڵاتی دەوڵەتداری لەكوردستان، بۆیە ئێستا بەڕوونی كۆمەڵگای كوردی هەست بەوەدەكات لەلایەن توركیاوە بەتەواوی هەژمونی لەسەرە، بۆیە كاتێك دێتە سەرباسی هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر توركیا لە باڵاترین جومگەی كۆمەڵگاو سیاسەتەوە تا نزمترین جومگەی كۆمەڵایەتی هەڵوێستەكان تەواو لاوازن، بۆیە ئێستا ئەوەی هەیە لەكوردستان نەوەیەكی كوردیە بەتامو بۆنی توركیاوە.
ساڵی ٢٠٠٦ نێچیرڤان بارزنی لەكاتی دانانی پلانی كابینەكەی لەوەڵامی وەفدێكی بیانیدا كاتێك پێی دەڵێن “پلانت چیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ؟ لەوەڵامدا دەڵێت، توركیاو توركیاو توركیا
- توركیا چۆن بووە یەكەمی بێڕكابەر لە كوردستان؟
توركیا تا پێش ساڵی ٢٠٠٧ هەژموونی گەورەی بەسەر سیاسەتو داهاتی كوردستانەوە نەبوو، لەڕووی كلتوریشەوە كوردستان كاریگەربوو بەكلتوری ئێرانیو عەرەبی، چونكە سەرچاوەی هاوردەكردنی كاڵای بازاڕی كوردستان یان خوارو ناوەڕاستی عێراق یان كۆماری ئیسلامی ئێران بووو بەهۆی كەمی داهاتی تاكە كەسەوە كوردستان بایەخی كەمی بەبازاڕی توركی دەدا، تانانەت بەهۆی دووری كوردستان سیاسەتی كوردستان لەتوركیاوە هەر لەو ساڵانەدا توركیا مەترسی ئەوەی هەبوو هێرش بكاتە سەر كوردستان تانات ساڵی ٢٠٠٧ سوپای لەسنوری كوردستا كۆكردەوە، بەڵام دواتر ئەم ڕوانگەیە گۆڕا بۆ ڕوانگەیەكی دۆستی تەنانەت وایكرد ڕەجەب تەیب ئەردۆگان كە ئەوكات سەرۆك وەزیران بوو سەردانی هەولێربكات بەشداربێت لەكردنەوەی مۆڵێكی گەورەی توركی، ئەمە بووە سەرەتای هەژموونی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان لەهەموو ڕووەكانەوە.
بەگوێرەی ئاماری یەكێتی هاوردەو ناردەنیكارانی هەرێمی كوردستان ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نانەوتی نێوان هەولێرو ئەنكەرە خۆی لە ١٢ ملیار دۆلاری ساڵانە دەدات، ئەمە جگە لەوەی هەرێمی كوردستان ٨٤%داهاتەكەی كە خۆی لە داهاتی نەوت دەبنێتەوە لەبەرهەمەوە تا هەناردەو فرۆشتنی زۆرینەی بەدستی توركیاوەیە.
داهاتی ساڵانەی هەناردەكردنی فیلیمی توركی بۆ وڵاتان ساڵانە لەسەروی ٣٠٠ ملیۆن دۆلارەوەیە
بەگوێرەی ووتەی یەكێك لە بەڕێوەبەراتی ژورە بازرگانیەكان ئەمڕۆ لەبازاڕەكانی كوردستان زۆرینەی ئو براندانەی كە لەبازاڕدان زۆرینەی توركین، لەوانەش (ئاڵتون كایا، ئاڵتون سا، مۆبیلیاتو جل وبەرگ)و دەیان براندنی تر، ووتی: “توركیا هەژمونێكی تەواوی بەسەر بازاڕی كوردستاوە هەیە، كە شیاوی بەراوردكردن نیە بەهیچ وڵاتێك”.
دەستگرتن بەسەر بازاڕی كوردستان تەنها ئەنجامەكەی لەڕووی ئابورییەوە نەبوو بەڵگو ڕێگەی بۆ توركیا خۆشكردن لەڕووی كلتوریشەوە هەژمونی تەواو بەسەر كۆمەڵگای كوردیدا بكات، بۆیە ئێستا بیركردنەوەو توركیا بەتەواوی زاڵكراوە بەسەر كۆمەڵگای كوردیدا.
توركیا تا پێش ساڵی ٢٠٠٧ هەژموونی گەورەی بەسەر سیاسەتو داهاتی كوردستانەوە نەبوو، لەڕووی كلتوریشەوە كوردستان كاریگەربوو بەكلتوری ئێرانیو عەرەبی
توركیا داهاتی ساڵانەی لە هەناردەكردنی فیلیمی توركی بۆ وڵاتان ساڵانە لەسەروی ٣٠٠ ملیۆن دۆلارەوەیە ئەوەش دوای هۆڵیۆد بەیەكێك لە گەورەترین قەبارەی هەناردكردن لەبواری فیلیم سازی دادەنرێت، توركیا لەم قەبارەی ئاڵوگۆڕەدا فۆكەسی زۆری لەسەر هەرێمی كوردستانەو وڵاتانی عەرەبیە، بەڵام ئێستا جێگە پێی فیلیمی توركی لە ڕاگەیەناندنی عەربیدا ڕووی لەلاوازی كردووە بەهۆی ئاڵۆزی توركیا لەگەڵ (سعودییەو قەتەر)، بەڵام لەهەرێمی كوردستان ئەم فلیمانە تا كات زیاتر دەڕوات كاریگەرییان زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارە بەرامبەر بەو هەژموونەی بەهێزەی ڕاگەیاندنی توركیا لەكوردستان تەنانەت پلانی ١٥ ساڵی دەوڵەتداری ئەو بەشێكی ئەوەبووە لەژێر كاریگەری توركیادا، بۆیە بەپلانی ئەو چەندین كەناڵی كردەوە بنەمای كاریان بەجۆرێك داڕێژراوە “هەموو شتێكیان توركیە، تەنها لۆگۆو ناویان كوردییە”، ساڵانە بەسەدان زنجیرە درامای توركی نمایش دەكەن كە بەشێكیان دژن بەكلتورو بنەمای نەتەوەیی كورد، ئەمە جگە لەوەی ساڵانە ملیۆنەها دۆلار لەكوردستانەو دەڕوات بۆ كڕینی ئەم درامایانە.
نزیكەی ١٥٠ كەناڵی ناوخۆییو ئاسمانی خەڵكیان ئالودەی دراما توركیەكان كردووە
دراما توركیەكان چۆن كۆمەڵگایان بێدەنگ كرد؟
نزیكەی ١٥٠ كەناڵی ناوخۆییو چەندین كەناڵی ئاسمانی لەژێر كاریگەری ئالودەبوونی خەڵك بەدراما توركیەكانەوە زۆرینەیان هەوڵی پەخشكردنی ئەو درامایانە دەدەن، ئەم درامایانە جگە لەوەی ڕەوتی ژیانی كۆمەڵایەتی خەڵكو بیركردنەوەی خەڵكیان كردووە بەتوركی هاوكات لەئاستی نەتەوەییش ئەو كەناڵانەی بێدەنگ كردووە لەئاست ئەو هێرشانەی توركیا بەرامبەر بەكورد دەیكات لەسەر باشورو ڕۆژئاوا، بەتایبەت بۆ سەر ڕۆژئاواوی كوردستان، چونكە ئێستا بەشێوەیەكی كرداری لەژێر هەژموونی توركیا ئەو كەناڵە كوردییانەی كە كاریگەرن یان ڕاستەوخۆ لەلایەن توركیاوە ئیدارە دەكرێن، تەن توانای باسكردنی ڕووداوەكانیان لە ڕۆژئاوا نیە بەڵكو بێدەنگن لەئاست ئەو كۆمەڵكوژییەی ڕووبەڕوی كورد دەبێتەوە لە ڕۆژئاوا، بۆیە دروستكردنی ڕای گشتی بەرامبەر ڕۆژئاواو لە باشوری كوردستان زۆر قورس بووە تەنانەت خۆپیشاندانەكان بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكەی توركیا كەمترین خەڵك بەشداری تێدا دەكات، ئەوەش تەنها پەیوەست نیە بەهەڵوێستی خەڵكەوە بەڵكو پەیوەستە بەو زەمینە سازییەی ١٥ی ساڵە نێچیرڤان بارزانی دەیكات بۆ هەژموونو ئابوری توركیا لەكوردستان، بەجۆرێك ڕەوتی سیاسیو كۆمەڵایەتیو ئابوری كوردستانی بەتەواوی خستە ژێر هەیمەنەی توركیاوە.