یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بڕیاری فهرمیداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا پێنج یاریزانی تیپه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه كه به خواسن داویه‌تی به یانه‌كان.
ئه‌و پێنج یاریزانه‌ی ریاڵ مه‌درید بریتین له كۆبۆی یابانی وسیبایۆس وریگیلۆن و ئه‌شره‌فه حه‌كیمی وئۆدیگارد .
یانه‌ی ئارسیناڵ له ماوه‌ی رابردوودا 30 ملیۆن یۆرۆی دایه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی سیبایۆس به یه‌كجاری بگوازێته‌وه یانه‌كه‌ی به‌ڵام یانه‌ی شاهانه ره‌تیكرده‌وه به‌و بڕه پاره‌یه ده‌ستبه‌رداری بێت ، سه‌باره‌ت به ئه‌شره‌ف حه‌كیمیش یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری بیباته ریزه‌كانییه‌وه .
