ئاژانسى وڵات
بنكۆڵكارى، ڕۆجیار هێمن
“له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و پیاوانه‌ى ده‌چنه یانه شه‌وانه‌كانه‌وه، چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ن ژنه خزمه‌تگوزار و ئه‌وانه‌شى له‌وێن وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵیان ده‌خۆنه‌وه، ئاواش له‌گه‌ڵیان بخه‌ون، من ئه‌مه‌م به چاوه‌كانى خۆم بینیووه”.
ئه‌مانه قسه‌ى مامۆستایه‌كى بیانی پیاوه كه له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كات، پێى وایه “یانه شه‌وانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته شوێنى كارى نه‌شیاو، چونكه نه مافى ئه‌و ژنانه‌ى كه تێیاندا كارده‌كه‌ن پارێزراوه، نه مافى میوانه‌كانیشیان له‌به‌رچاو ده‌گیرێت”. ئه‌م مامۆستایه خۆى باس له یه‌كێك له‌و ده‌یانه چیرۆكانه ده‌كات كه به “چاوى خۆى”، له یانه شه‌وانه‌كانى شارى هه‌ولێر بینیویه‌تى و ده‌ڵێت: “من، مامۆستا‌م له یه‌كێك له زانكۆكانى هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چون بۆ یانه‌ى شه‌وانه له كلتورى ئێمه‌دا كارێكى ئاساییه، من و هاوڕێ كورده‌كانم ده‌چین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنجه له كوردستان ئه‌وه‌یه، پیاوان له‌ناو یانه شه‌وانه‌كاندا، چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ن ژنان له‌گه‌ڵیا بخه‌ون، ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێى ئه‌وه له خزمه‌تگوزاره ژنه‌كانیش ده‌كه‌ن”.
ئه‌و مامۆستایه باسى یه‌كێك له‌و چیرۆكانه ده‌كات، كه به‌چاوى خۆى له یانه‌یه‌كى شه‌وانه بینیویه‌تى و ده‌شڵێت: “ئێواره‌یه‌كیان چووین بۆ یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كان، له شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه له هه‌ولێر. یانه‌كه تاریك و پڕ له دووكه‌ڵ بوو، كه دانیشتین خزمه‌تگوزارێكى ژن هات بۆلامان بۆ ئه‌وه‌ى داواكارییه‌كانمان بزانێت، ژنه‌كه ته‌مه‌نێكى مامناوه‌ندى هه‌بوو، پانتۆڵێكى جینس و تیشێرتێكى له‌به‌ردابوو، تۆزێك شوێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كانى جه‌سته‌ى گه‌وره‌بوون، هاوڕێكانى من زۆر به سه‌رنجه‌وه سه‌یریان ده‌كرد. یه‌كێك له‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵمان دانیشتبوو وتى: پێت چۆنه؟ چونكه پێیان وابوو، منیش وه‌ك ئه‌وان له بازاڕى سێكس-دام، له‌كاتێكدا ئه‌و ژنه سێ منداڵ و هاوسه‌رى هه‌یه”.
ئه‌و مامۆستایه كه به‌وپه‌ڕى بێزارییه‌وه و به هه‌ڵكێشانى هه‌ناسه‌ى سارده‌وه، درێژه به چیرۆكه‌كه ده‌دات، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێش ئه‌وه‌ى ئێمه خواردنه‌وه‌كانمان ته‌واوبكه‌ین، ژنه‌كه ئه‌و شوێنه‌ى به‌جێهێشت، به‌ڵام چونكه هاوڕێكانى من به مه‌به‌ستێكى تر سه‌یریان ده‌كرد و ویستى تریان هه‌بوو له‌گه‌ڵى، له خاوه‌نى شوێنه‌كه‌یان پرسى: بۆ كوێ چووه، بۆ دیار نیه؟ ئه‌ویش وتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ زۆر هیلاكبووه، رۆیشته‌وه! دواى ئه‌وه‌ش هاوڕێكانم زۆر پێیان ناخۆش بوو”.
له كۆتاى قسه‌كانیدا ئه‌و مامۆستا بیانییه جه‌خته‌ده‌كاته‌وه له‌به‌كارهێنانى میوانان و خزمه‌تگوزاره ژنه‌كانى نێو یانه شه‌وانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ڵێت: “له كوردستان ئه‌وه‌ى توشى شۆكت ده‌كات ئه‌وه‌یه، پیاوان وابیر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ى ده‌چنه یانه شه‌وانه‌كان به‌رده‌ستن بۆ ئه‌وان و ده‌توانن له‌گه‌ڵیان بخه‌ون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه یانه‌كان بوونه‌ته شوێنى بڵاوبوونه‌وه‌ى بابه‌تى نه‌شیاو”.
كردنه‌وه‌ى یانه شه‌وانه‌كان یه‌كێكه له‌و كلتورانه‌ى كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى، وڵاتان و زیاتر كرانه‌وه‌یان، سه‌رهه‌ڵده‌دات، یه‌كێكیشه له‌و خاسیه‌تانه‌ى كه وڵاتان بۆ ڕاكێشانى گه‌شتیار و به‌هێزكردنى ئابورییه‌كه‌یان به‌كارى ده‌هێنن، له چوارچێوه‌ى یاسا توندوتۆڵه‌كانیدا. هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك یه‌كێك له‌و هه‌رێمانه‌ى كه له قۆناغى كرانه‌وه‌دایه به‌رووى جیهاندا له‌دواى ساڵى ٢٠١٠ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كرانه‌وه‌ى یانه شه‌وانه‌كان به تایبه‌تمه‌ندى جیهانى تێیدا په‌ره‌یان سه‌ندووه، به‌تایبه‌تیش له شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م یانانه له‌به‌ر نه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتى كردینان بوونه‌ته شوێنى كارى نه‌شیاو و كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى نایاسایی له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه‌ى كه خاوه‌ندارییان ده‌كه‌ن.
یانه شه‌وانه‌كانى هه‌ولێر كامانه‌ن و (پاشا‌كان)یان كێن؟
شارى هه‌ولێر به به‌راورد به سێ پارێزگاكه‌ى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان (سلێمانى، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) بنكه‌ى سه‌ره‌كى یانه شه‌وانه‌كانه له كوردستان كه میوانه‌كانى زۆركات ته‌نیا گه‌نج و كه‌سى ئاسایی نین، به‌ڵكو له وڵاتانى دراوسێى عێراق-یشه‌وه به تایبه‌تى خه‌ڵكى سه‌ردانى ده‌كه‌ن، گرنگترینیان بریتین له:
ـ یانه‌ى شه‌وانه‌ى لۆته‌س، كه ده‌كه‌وێته هۆتێل دیڤان له شارى هه‌ولێر، چوار ئه‌ستێره‌یه و یه‌كێكه له یانه شه‌وانه پله یه‌كه‌كانى ئه‌و شاره، چونه‌ژووره‌وه بۆ ناو ئه‌م یانه‌یه بۆ پیاوان ٣٥ دۆلاره و بۆ ژنانیش به‌خۆڕاییه. ئاهه‌نگه‌كانى له كاتژمێر ١١:٠٠ى شه‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ كاتژمێر ١:٠٠ى به‌ره‌به‌یان. ئه‌م یانه‌یه له‌لایه‌ن گروپى كۆمپانیاكانى (سوپاس) ناسراو به (سوپاس گروپ) به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دی جه‌ى یان به زمانى یانه‌كان (پاشا‌كان)ى ئه‌م یانه‌یه بریتین له : دى جه‌ى مادج، دى جه‌ى ئبلى بانكس، دى جه‌ى جۆنى جه‌به‌ل، دى جه‌ى نور، دى جه‌ى زارا، دى جه‌ى ئێف ئێم، دى جه‌ى لید، دى جه‌ى فادى و كچه دیى جه‌ى جیهانى نێسا، سه‌ماكه‌ره‌كانیشیان به‌گوێره‌ى كات ده‌گۆڕێن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كچه سه‌ماكه‌ره به‌ناوبانگه‌كانیان بریتین له: مریه‌م كلینك و گۆگۆ دانسه‌ر.
یانه‌ى شه‌وانه‌ى ئینفێرنۆ، یه‌كێكى تره له یانه شه‌وانه گه‌وره‌كانى هه‌ولێر كه چوار ئه‌ستێره‌یه به‌هه‌مانشێوه‌ى لۆته‌س. ئه‌م یانه‌یه ده‌كه‌وێته ۆڵد ته‌ره‌ید سێنته‌ر له گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى له ته‌نیشت پاركى گوڵان، له كاتژمێر ١١:٠٠ شه‌و ئاهه‌نگه‌كانیان ده‌ستپێده‌كات بۆ ١:٣٠ به‌ره‌به‌یان، نرخى چونه‌ژووره‌وه بۆ پیاوان دیارى نه‌كراوه به‌گوێره‌ى شوێنى دانیشتن و خواردنه‌وه‌كان ده‌گۆڕێت، بۆ خۆشه‌ویسته‌كان ٢٥ دۆلاره، به‌ڵام چونه‌ژووره‌وه بۆ خانمان به‌خۆڕاییه.
دى جه‌ی-ه‌كانى ئه‌م یانه‌یه بریتین له: دى جه‌ى هه‌ردى، دى جه‌ى ئارمان، دى جه‌ى مسته‌ر زى، دى جه‌ى شایگان و دى جه‌ى له‌یدى دى، دى جه‌ى له‌یدى، دى جه‌ى هاك، كچه سه‌ماره‌كانیشیان بریتین له: ئۆتالیا، گۆگۆ دانسه‌ر.
یانه‌ى شه‌وانه‌ى ئه‌ى جه‌یس، یه‌كێكى تره له یانه شه‌وانه به‌ناوبانگه‌كانى هه‌ولێر، كه ده‌كه‌وێته قاتى شه‌شه‌مى هۆتێلى (هاى لایڤ) له عه‌ینكاوه. ئه‌م یانه‌یه له‌ڕووى كواڵیتیه‌وه له لۆته‌س و ئینفێرنۆ، ئاستى كه‌متره، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له كاتژمێر ٩ى شه‌و ئاهه‌نگه‌كانى ده‌ستپێده‌كه‌ن، چونه ژووره‌وه بۆى تا كاتژمێر ١٢ى شه‌و بۆ پیاوان به خۆڕاییه، له‌دواى ئه‌و كاتژمێره‌وه ده‌بێت به پاره، بۆ ژنانیش چونه‌ژووره‌وه تا كاتژمێر ٢ى به‌ره‌به‌یان به‌خۆڕاییه و له‌دواى ئه‌و كاتژمێره‌وه ده‌بێت به پاره.
دى جه‌ی-ه‌كانى ئه‌م یانه‌یه بریتین له: دى جه‌ى عه‌لى، دى جه‌ى ئیلۆ، دى جه‌ى ئیلناز، دى جه‌ى حه‌نتوش، دى جه‌ى ئارۆ، دى جه‌ى مارۆ، دى جه‌ى سامۆ، دى جه‌ى مانۆ، دى جه‌ى ئاره‌زوو، كچه سه‌ماكه‌ره‌كانیشیان بیانین به‌گوێره‌ى كات ده‌گۆڕێن، زۆر كاتیش گروپى سه‌ماكه‌ر له ئاهه‌نگه‌كانیاندا به‌كارده‌هێنن.
یانه‌ى شه‌وانه‌ى بێلا ڕینیژا، یه‌كێكى تره له یانه شه‌وانه به‌ناوبانگه‌كانى شارى هه‌ولێر و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامى قازى محه‌مه‌د، له‌سه‌ر رێگاى عه‌ینكاوه و چوار ئه‌ستێره‌یه. ئه‌م یانه‌یه له كاتژمێر ١١:٠٠ى شه‌و ده‌ست به ئاهه‌نگه‌كانى ده‌كات بۆ كاتژمێر ١:٠٠ى به‌ره‌به‌یان، ئاهه‌نگى تایبه‌ن به كچانى تێدایه، هاوشێوه‌ى یانه‌كانى تر چونه‌ژوره‌وه و تا دوو خواردنه‌وه بۆ كچان به‌خۆڕاییه.
دى جه‌ی-ه‌كانى ئه‌م یانه‌یه بریتین له: دى جه‌ى میلاد، دى جه‌ى جاف، دى جه‌ى مارتن، دى جه‌ى مه‌هدیار، دى جه‌ى رودار، دى جه‌ى هه‌ردى، دى جه‌ى مه‌نسور، سه‌ماكه‌ره‌كه‌شیان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بریتیه له گۆگۆ دانسه‌ر.
یانه‌ى وۆڵف، یانه‌یه‌كى تره و ده‌كه‌وێته ناو یانه‌ى زه‌نزیبار له عه‌ینكاوه له هه‌ولێر، خاوه‌نى پێنج ئه‌ستێره‌یه. ئه‌م یانه‌یه ئاهه‌نگه‌كانى له كاتژمێر ٩:٠٠ى شه‌و ده‌ستپێده‌كه‌ن تا ٣:٠٠ى به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام ده‌بن. چونه‌ژووره‌وه بۆ ژنانى به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ دوو خواردنه‌وه به خۆڕاییه.
دی جه‌ی-ه‌كانى ئه‌م یانه‌یه بریتین له: دی جه‌ی شاهین، دی جه‌ی بڵند و دى جه‌ى دروم، دی جه‌ی مه‌نسور، دی جه‌ی جۆرج، دی جه‌ی سه‌ید بیهنام، دی جه‌ی حه‌نتوش، یه‌ڵدا، دی جه‌ی ناڤاك، دی جه‌ی جامبارى سانى، دی جه‌ی مه‌تین، دی جه‌ی كۆیی، دی جه‌ی تامپۆ، دی جه‌ی سامۆ و دی جه‌ی ئاره‌زوو، سه‌ماكه‌ره‌كانیشیان زۆربه‌ى له وڵاتى ئێران-ه‌وه ده‌هێنن.
یانه‌ى شه‌وانه‌ى ئاورا، یه‌كێكى تره له یانه شه‌وانه به‌ناوبانگه‌كانى هه‌ولێر كه ده‌كه‌وێته شه‌قامى ٦٠ مه‌ترى، خاوه‌نى چوار ئه‌ستێره‌یه، له كاتژمێر ٧ى ئێواره ئاهه‌نگه‌كانى ده‌ستپێده‌كات، تێیدا ئاهه‌نگى شه‌وى (ڕوسى) و شه‌وى (فارسى) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه مۆسیقا و شێوه‌ى ئاهه‌نگه‌كه به‌گوێره‌ى كه‌لتورى ئه‌و وڵاته‌یه. له‌م یانه‌یه‌دا له ڕۆژى دووشه‌ممان چونه ژوره‌وه بۆ ژنان به خۆڕاییه.
دی جه‌ی-ه‌كانى ئه‌م یانه‌یه زۆرینه‌یان كچن و دیارترینیان بریتین له: دى جه‌ى شه‌هره‌زاده و دى جه‌ى ئۆلگا ڕیازانۆڤا و دى جه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كاتیوشا كه ته‌نیا بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگه زۆر تایبه‌ته‌كان سه‌ردانى ئه‌و یانه‌یه ده‌كات.
ئه‌م سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى چه‌ند یانه‌یه‌كى تر كه به‌شێوه‌یه‌كى لاوه‌كى كارده‌كه‌ن له هه‌ولێر وه‌ك: لۆتۆ ٩ كه له‌سه‌ر رێگاى به‌حركه‌یه، مامۆنیا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامى قازى محه‌مه‌د.
كردنه‌وه‌ى یانه شه‌وانه‌كان له سێ پارێزگاكه‌ى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان، به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا هاوشێوه‌ى هه‌ولێر بوونى نیه، یانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیشیان تێدا نیه، به‌ڵام زۆرى خواست له‌سه‌ر هه‌بوونى یانه‌ى شه‌وانه وایكردووه، چه‌ند هاووڵاتیه‌ك داواى كردنه‌وه‌ى یانه‌ى شه‌وانه له سلێمانى و دهۆك پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لى ڕه‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى سلێمانى ده‌ڵێت: “له كۆتایی ساڵى ٢٠١٨ه‌وه هه‌شت كه‌س، داواى كردنه‌وه‌ى یانه‌ى شه‌وانه‌یان كردووه له شارى سلێمانى، به‌ڵام ئێمه ڕێگه‌مان به كردنه‌وه‌یان نه‌داوه، چونكه به باشمان نه‌زانیووه له‌م كاته‌ى ئێستادا”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتى پێدانى مۆڵه‌تیان هه‌بێت، پێشبینى ده‌كه‌ین ڕێژه‌كه زۆر به‌رزببێته‌وه”.
هاوكات له دهۆك چوار كه‌س داواى كردنه‌وه‌ى یانه‌ى شه‌وانه‌یان كردووه، له‌و باره‌یه‌وه خالید حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى دهۆك ده‌ڵێت: “چوار كه‌س داواى مۆڵه‌تى كردنه‌وه‌ى یانه‌ى شه‌وانه‌یان كردووه، یه‌كێكیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، سیانه‌كه‌ى تریشیان تا ئێستا چاوه‌ڕێن”.
ئایا ئه‌م یانانه به یاسا به‌ڕێوه‌ده‌برێن؟
به‌ڕێوه‌بردنى یانه شه‌وانه‌كان له جیهاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بابه‌تێكى هه‌ستیاره هه‌میشه یاسایی زۆر وردى بۆ داده‌نرێت و له‌ژێر مه‌رجى تونددا رێگه به كردنه‌وه‌یان ده‌درێت، به‌رده‌وام چاودێریش ده‌كرێن، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ یاسایه‌ك نیه، چاودێرى ئه‌م یانانه بكات، هه‌موو یاساكانیان كه‌سین، له‌ژێر ره‌حمى یاسایی خاوه‌نه‌كانیاندا به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
له‌و باره‌یه‌وه ئارام شوانى، وته‌بێژى گه‌شتوگوزارى سلێمانى ده‌ڵێت: “ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم هیچ یاسایه‌كى دیارى كراوى له به‌رده‌ستدا نیه كه تایبه‌ت بێت به كردنه‌وه یان به‌ڕێوه‌بردنى یانه شه‌وانه‌كان، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا تایبه‌ته به رێستۆرانت و باڕ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه دێته یانه شه‌وانه‌كان چاوپۆشى ده‌كرێت”.
داخستنى چه‌ند یانه‌یه‌كى شه‌وانه له ٢٧ى ته‌موزى ٢٠١٨، له سه‌یرانگاى سه‌رچنار بووه جێگه‌ى سه‌رنج، له‌كاتێكدا به‌رپرسانى ئه‌م شاره ره‌تیده‌كه‌نه‌وه یانه‌ى شه‌وانه به‌شێوه‌ى فه‌رمى له‌م شاره‌دا هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ده‌ڵێت: “پێنج یانه‌ى شه‌وانه‌مان داخستن له سه‌رچنار، به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون، به مه‌رجه‌كانى گه‌شتوگوزار”.
هاوكات مه‌وله‌وى جه‌بار وه‌هاب، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، ده‌ڵێت: “ئه‌وانه یانه‌ى شه‌وانه نین، ته‌نیا باڕن و به یانه‌ى شه‌وانه دانراون، ئه‌وانه‌شى كه داخراون یانه‌ى شه‌وانه نه‌بوون، به‌ڵكو باڕ بوون ته‌نیا به‌هه‌ڵه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به یانه‌ى شه‌وانه دانراون”.
یانه شه‌وانه‌كانى هه‌ولێر چۆن خه‌ڵكى ده‌ڕوتێننه‌وه؟
سه‌ردانیكردنى یانه شه‌وانه‌كانى شارى هه‌ولێر به به‌راورد له یانه شه‌وانه‌كانى جیهان كه له هه‌مان ئاستدان، به نرخێكى زۆر گرانن، هۆكارن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى خاوه‌نه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى ناشه‌رعى. ئه‌گه‌ر به‌راوردێكى كورت بكه‌ین، له‌نێوان یانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌وره‌ترین یانه‌ى شه‌وانه‌ى جیهان به‌ئاسانى ئه‌و جیاوازییه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت.
به‌سه‌ربردنى كات له یانه‌یه‌كى شه‌وانه له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌سه‌ر كه‌سه‌كه له ٤٠ دۆلار ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر یانه‌كه چوار ئه‌ستێره‌ش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت كاتبه‌سه‌ربه‌رێت له یانه‌ى (پریڤلیج ئیبیزا) له ئیسپانیا كه گه‌وره‌ترین یانه‌ى شه‌وانه‌ى جیهانه، ناوى چووه‌ته كتێبى گینسه‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له یه‌ك كاتدا ١٠ هه‌زار كه‌س ده‌گرێت، ته‌نیا ٢٨ دۆلارى تێده‌چێت.
بۆچى یانه شه‌وانه‌كانى هه‌ولێر هیچ ده‌سته‌به‌رییه‌كیان نیه؟
كردنه‌وه‌ى یانه‌ى شه‌وانه له وڵاتانى جیهاندا هه‌موو له‌ڕووى یاساییه‌وه، هه‌میش له‌ڕووى ئابورییه‌وه بارێكى قورسه و به خه‌ڵكى ئاسایی هه‌ڵناگیرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به نموونه وه‌ربگرین كه وڵاتێكه خاوه‌نى 62 هه‌زار و 602 یانه‌ى تۆماركراوه، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى تۆماركراون، ئه‌وا تێده‌گه‌ین نه به‌ڕێوه‌بردنى یانه‌ى شه‌وانه و نه كردنه‌وه‌شى كارێكى ئاسان نیه.
بۆ كردنه‌وه‌ى یانه‌یه‌كى شه‌وانه له شارێكى ئاسایی نه‌وه‌ك له شارێكى گه‌شتیارى به تایبه‌تمه‌ندى ستاندارد له ئه‌مریكا، كه‌سى سه‌رمایه‌دار 837 هه‌زار دۆلارى پێویسته، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م مۆڵه‌تانه‌ى خواره‌وه له‌ڕووى یاساییه‌وه:
- مۆڵه‌تى بازرگانى
- مۆڵه‌تى تایبه‌ت به دانى باج و چۆنیه‌تى دانى ئه‌و باجه، كه باجى ساڵانه و به‌رده‌وام له‌خۆ ده‌گرێت.
- مۆڵه‌تى ناوخۆى له پارێزگارى ئه‌و شاره‌ى كه یانه‌كه‌ى تێدا ده‌كرێته‌وه.
- مۆڵه‌تى تایبه‌ت به ستافى یانه‌كه، كه هه‌موو زانیاری و ورده‌كارییه‌كانى ستافه‌كه‌ى تێدا بێت.
- مۆڵه‌تى تایبه‌ت به سه‌رجه‌م ئه‌و جۆرى خواردنه‌وه كحولیانه‌ى كه له‌ناو ئه‌و یانه‌یه‌دا ده‌فرۆشرێن، له كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌رى كحوله‌كه، پاشان پێشكه‌شكردنى ورده‌كارییه‌كه‌ى به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مریكا بۆ دڵنیابوونه‌وه له جۆرى كحوله‌كه و لانه‌دان له یاساكانى.
- دیاریكردنى مه‌رجى ته‌مه‌ن، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌چنه یانه‌كه‌وه.
- مۆڵه‌تى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مریكا، بۆ پشكنینى سه‌رجه‌م ئه‌و خواردنانه‌ى كه له‌و یانه‌یه‌دا پێشكه‌شه‌كرێن.
- وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى تایبه‌ت به ئاسایشى یانه‌كه، دیاریكردنى ستافى راهێنراوى تایبه‌ت به‌و كاره، به‌شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه و به سیڤى تایبه‌تى په‌سه‌ند ده‌كرێن، پاشان راده‌هێنرێن دواتر ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
- تۆماركردنى یانه‌كه له ده‌سته‌ى باجى فیدراڵى ئه‌لكهول و توتن و بازرگانى.
- هه‌بوونى ده‌سته‌به‌رى ته‌ندروستى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانى یانه‌كه.
- ئه‌گه‌ر یانه‌كه به شێوازى مێژووى دروستبكرێت، ئه‌وه دیسانه‌وه مۆڵه‌تى تایبه‌تى پێویسته.
- هه‌بوونى مۆڵه‌تى تایبه‌تى شاره‌وانى.
- هه‌بوونى مۆڵه‌تى پابه‌ندبوون به مافى میوان و سه‌ردانیكه‌ر، له رووبه‌ڕووبونه‌وه به توندوتیژى، ده‌ستدرێژى، دزى….هتد.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، له هه‌ر جوڵه‌یه‌كى بازرگانى وه‌ك: گه‌شه‌دان به یانه‌كه، گه‌وره‌كردنى، زیادبوونى ئه‌ستێره‌كانى، له هه‌ر كاتێكدابێت پێویسته مه‌رجى نوێى بۆ دابنرێت و دووباره مۆڵه‌ته‌كانى پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت.
له‌دواى كردنه‌وه‌شیان ئه‌م یانانه ده‌چنه قۆناغێكى نوێوه كه قۆناغى چاودێریكردنه، چونكه ئه‌م یانانه ده‌خرێنه ژێر چاودێرى وردى سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه مۆڵه‌تیان پێداون. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، باجدان هه‌میشه گه‌وه‌رترین كێشه‌یه بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى كه یانه‌ى شه‌وانه‌یان هه‌یه، چونكه به‌شێكى زۆرى ئه‌و سه‌رمایه بێشوماره‌ى له‌م بازرگانییه‌دا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ناچارن به ڕێگه‌ى جیاواز بیده‌نه‌وه به حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یان، ئه‌گه‌ریش سه‌رپێچى بكه‌ن زۆر به ئاسانى رووبه‌ڕووى داخستن ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌وه باسكرا، به‌راوردى بكه‌ینه‌وه به هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلسى شارى هه‌ولێر باسى شێوازى كاركردنى ئه‌م یانه شه‌وانانه و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانى نه‌بوونى یاسا تێیاندا ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌چێته ئه‌م یانانه كه‌سێكه هیچ ده‌سته‌به‌رییه‌كى نیه، به كوردى خاوه‌نى خۆى نیه، چونكه نه گیانى پارێزراوه، نه ڕه‌وشتى، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ژن بێت زۆر به ئاسانى رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى ببێته‌وه، هیچ یاسایه‌كیش نیه پارێزگارى لێ بكات”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێمه شه‌وانه له كێشه‌ى ئه‌م یانانه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه، ڕۆژانه به‌چاوى خۆمان نموونه ده‌بینین، كوردستان وه‌ك ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نیه، كه یاسایی توندووتۆڵى هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت پیاوه‌كانیش پارێزراو نین. ئه‌وه‌شى گرنه له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌وه‌یه، ئێمه له كوردستان پاشخانى كلتوریمان له‌گه‌ڵ ئه‌م یانانه رانه‌هاتووه، یاساش نیه رێكیان بخات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زۆركات حاڵه‌تى نه‌خوازراو و ترسناك به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر كچاندا دێت له‌م یانه‌یه، چونكه زۆر به روونى به‌شێك له‌و پیاوانه‌ى ده‌چنه ئه‌و یانانه‌وه وابیرده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌و كچانه مووڵكى ئه‌وانن، ده‌توانن له‌گه‌ڵیان بخه‌ون، نازانن ئه‌و یانه شه‌وانانه ته‌نیا بۆ به‌سه‌ربردنى كاتێكى دیاریكراون”.
تێبینى: له‌به‌ر نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست و نادیارى خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانیان، ره‌تكردنه‌وه‌ى قسه‌كردنى خاوه‌نه رووكه‌شه‌كانیان، نه‌مانتوانى خاوه‌ندارییه‌تى یانه‌كان له‌م بنكۆڵكارییه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو.