وڵات _ ڕۆجیار هێمن
“نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر داواى تایبه‌تى خۆى سه‌ردانى توركیا كردووه و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌ته‌وه، هۆكارى راسته‌قینه‌ى سه‌ردانه‌كه‌شى بریتیبووه له ئه‌نجامدانى چه‌ند رێككه‌وتنێكى تایبه‌ت له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نكه‌ره له بوارى نه‌وت، به ئاراسته‌ى رزگاركردنى توركیا له‌و داوا یاساییه‌ى كه له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌سه‌رى كراوه‌ته‌وه”.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى 20ى حوزه‌یران، به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته كۆشكى (دۆڵمه‌باهچه) له ئیستانبوڵ و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا كۆبوویه‌وه، له به‌شێكى زۆر له میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تیش له میدیاكانى نزیك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌وپه‌ڕى گرنگى پێدانه‌وه باسى لێوه‌كرا و به په‌رۆشییه‌وه هاوشێوه‌ى ده‌ستكه‌وتێك خرایه به‌رچاو، له‌پاش كۆتایى هاتنى ئه‌و سه‌ردانه‌ش سه‌رۆكى هه‌رێم له چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌تدا كه له‌گه‌ڵ ئاژانسى ئه‌نادوڵو ئه‌نجامیدا به دورودرێژى باسى له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیا كرد، ده‌ستكه‌وته‌كانى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خسته‌ڕوو كه به وته‌ى خۆى “زیاتر ئابورى بوون”.
ئه‌مه‌ى كه باسكرا رووكه‌شى یه‌كه‌مین سه‌ردانى فه‌رمى نێچیرڤان بارزانى بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌دواى سوێند خواردنى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئایا هۆكارى راسته‌قینه‌ى ئه‌م سه‌ردانه چیه؟ ئایا هۆكارى ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى ڕه‌جه‌ب ئه‌ردۆغان له نێچیرڤان بارزانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچى؟ له‌كاتێكدا له كۆتا سه‌ردانى نهێنیدا بۆ ئه‌نكه‌ره كه ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و له سه‌روبه‌ندى تێكچونى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌ردۆغان، پاش چه‌ندین جار داواى بینین ئاماده‌نه‌بوو نێچیرڤان بارزانى ببینێت و پێى راگه‌یاندبوو “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاوشانى ئه‌و (ئه‌ردۆغان) نیه ئاماده نیه چاویپێیبكه‌وێت”.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى توركیا كه له باره‌ى ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاویانكردووه‌ته‌وه “ئه‌و سه‌ردانه له‌سه‌ر داواى فه‌رمى نێچیرڤان بارزانى بووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركیا ببینێت و له‌گه‌ڵى كۆببێته‌وه”، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك و ئه‌نجامدانى چه‌ند رێككه‌وتنێكى نهێنى.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ورده‌كارى ئه‌و رێككه‌وتننانه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: “نێچیرڤان بارزانى له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت دیپلۆماسییه‌تێكى جیاواز له مه‌سعود بارزانى مامى نیشانبدات، به فایله قورسه‌كان یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى كه بریتین له: نه‌وت و غاز و بودجه و ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ستپێكردووه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیارى نهێنى له‌باره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه نێچیرڤان بارزانى بووه‌ته ده‌سته‌به‌رى له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نكه‌ره و ده‌ڵێت: “نێچیرڤان بارزانى رۆژێك پێش ئه‌وه‌ى بچێت بۆ ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتون كه هه‌رێم رۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات، به كۆمه‌ڵێك مه‌رج، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى بكشێته‌وه له‌و سكاڵایه‌ى كه له دژى توركیا تۆماریكردووه، به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه كه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره. له ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتیندا پێویسته توركیا ٢٦ ملیار دۆلار بداته عێراق”.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كه له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانی-دا بۆ ئیستانبوڵ زۆر زه‌قكرایه‌وه له میدیاكان بریتی‌بوو له وته‌یه‌كى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه رۆژێك پێش سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم رایگه‌یاند و وتى “سبه‌ى میوانێكى تایبه‌تم دێت كه ماوه‌یه‌كى زۆره نه‌مبینیووه”، به‌ڵام ئایا ئه‌م میوانه تایبه‌ته چى تر‌ى پێبووه بۆ سه‌رۆك كۆمارى توركیا؟
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ورده‌كارى زیاتر له‌باره‌ى فشاره‌كانى توركیا له‌سه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: “نێچیرڤان بارزانى یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ى كه به‌كاریده‌هێنێت، بریتیه له‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق فشار بخاته‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سكاڵایه بكشێنێته‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌و پاڵنه‌ره‌ى كه وایكردووه سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئه‌و داوایه بكات و سه‌رۆكى هه‌رێم-یش قبوڵى بكات ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكریده‌كات: “توركیا هه‌میشه كه‌یسى نه‌وت به‌كارده‌هێنێت بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى، یارمه‌تى بدات له هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه تا له‌ناویببات كه ئێستا له چیاى قه‌ندیل جێگیر بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌م داواكارییه‌ى سه‌رۆكى توركیا چاوه‌ڕواننه‌كراو نیه”.
ئه‌وه‌ى له كۆتایدا گرنگه ئاماژه‌ى پێبكرێت ئه‌وه‌یه، ئایا سه‌رۆكه تازه سوێندخواردووه‌كه‌ى هه‌رێم به‌م هه‌وڵانه‌ى به‌كوێ ده‌كات؟ ئایا كۆتاى ئه‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنه نهێنیانه به قازانجى هه‌رێمى كوردستان ده‌شكێته‌وه؟ یان دووباره هه‌رێم به‌ره‌و قه‌یرانى ئابورى، تێكچونى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئیفلیجبوونى سیاسى ده‌بات، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه له‌كاتى سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى مامیدا رویدا.