عیراق؛ وەک پشتیوانى لەخۆپیشاندەران مانگرتنی خوێندكارانى خوێندنگە و كۆلێژەكان دەستیپێكردەوە

  • October 28, 2019
  • 304 Views
عیراق؛ وەک پشتیوانى لەخۆپیشاندەران مانگرتنی خوێندكارانى خوێندنگە و كۆلێژەكان دەستیپێكردەوە

مانگرتنی خوێندكارانی خوێندنگە و كۆلێژەكانی شارەكانی باشوری عیراق وەک پشتیوانیەک بۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عیراق دەستیپێكردەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ رۆژی دووەم خۆپیشاندانی خوێندكارانی خوێندنگە و كۆلێژەكانی بەغداد و شارەكانی باشوری عیراق دەستیپێكردەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، مانگرتنەکان لە شارەکانی بەغدا و موسەنا و میسان و نەجەف و واسیت و دیالە بەڕێوەدەچێت.

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە چەندین شاری عیراق دەستیپێکردووە، ئەمەش دووەم جارە کە خۆپیشاندان دەکرێت لە شارەکانی عیراق.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو