لە ڕۆژی سێ شەممەی رابردوەوە خۆپیشاندان لە چەند شارێکی عیراق دەستیپێکردوە و خۆپیشاندەران داوای باشترکردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی هەلی کارو لەناوبردنی گەندەڵی دەکەن، له سهرهتای دهستپێكردنی خۆپیشاندانهكانی عێراقهوه تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠كهس كوژراون و بە ههزارانی دیكهش بریندار بوون.
شارەزایان پێیان وایە ئەو کێشە و خۆپیشاندان و ئاڵۆزیانەی کە ماوەیەکە ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتۆتەوە بەرهەمی ئەو نا دادپەروەری ستەمە، لەگەڵ دەستێوەردانە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەی کە هەیە.
خۆپیشاندان بۆ سەریهەڵدا ؟
دۆخی سیاسی خراپ و باوەشكردن بە كورسی دەسەڵاتدا، ئەوان هەموو بوارە سیاسیەكانی وڵاتیان خستبووە و ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوەو دەرەتانیان بۆ كەس نەهێشتبووەوە، لەو رێگەیەشەوە زۆرینەی كورسی پەرلەمانە رواڵەتیەكانیان بەكار دەهێنا بۆ شاردنەوەی دۆخی نالەباری خۆیان و لافی دیموكراسی لێدان ،گرنگی نەدان بە دۆخی ئابووری خەڵك و بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری و زۆربوونی ژمارەی هەژارەكانی وڵات و نەمانی چینی ناوەڕەست، هەموو ئەوانەی كە بەرگرییان لە رژێمەكان دەكرد هەموو ئەوانە بوون كە بەرژەوەندییان لەگەڵ رژێم هەبوو، ئەوانیش دەرگای گەنجینەكانیان بۆ خستبوونە سەر پشت و لەم رێگەیەشەوە برسێتی و قات و قڕی پەرەی سەندبوو، بەهۆی بەڕێوەبردن و دیدگای سیاسی و ئابووری خراپی وڵاتانی عەربیەوە راستەخۆ كاریگەری هەبوو لەسەر دۆخی كۆمەڵایەتی وڵاتانی عەرەبی نادادپەروەری كۆمەڵایەتی و دەستێوەردانی دادگاكان و زیادبوونی رێژەی دزی و خراپەكاری و چەندین كێشەی تری كۆمەلایەتی تری بەداوی خۆیدا هیناوە، دۆخی رۆشنبیری و میدیای عەرەبی و جیهانی كاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر دۆخەكە، لە مێژووی عەرەبەكان دا چەندین شۆڕش و راپەڕین هەبوە دژ بە داگیركارانی خۆرئاوایی و لە سەرجەم كتێبە مێژوویی و پرۆگۆامەكانی خوێندندا باسیان لە قارەمانی و شۆڕگێڕی كەسەكان كراوە، هەر بۆیە دواجار بە دەرس وەرگرتن و بەكارهێنانی سومبولی بوعەزیزی شۆڕش دەستیپێكرد.
بڕیارەکانى دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عیراق چەند تەوەرێکى گرنگ لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی 222 پەڕلەمانتار و بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان، دانیشتنی ئاسایی خۆی سازكرد بۆ گفتووگۆكردن لەسەر داواكاری و داخوازی خۆپیشاندەران سازكرد و لە دانیشتنەكەشدا ژمارەیەك بڕیاری دەركرد، كە بە هەنگاونان بەرەو چاكسازی دادەنرێن. و چەند بڕیارێكی دەربارەی پڕۆسەی چاكسازی دەركرد.
گرنگترین بڕیارەکانى پەرلەمانى عێراق بریتى بوون لەم خاڵانەى خوارەوە .
_ پاررێزگارەکان ڕاسپیرێت بەوەى کاروبارى ئیدارى و داراییەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکان ڕاپەڕێنێت.
_ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەڵدەستێت بە چاودێرى و سەرپەرشتى کردنى پارێزگارەکان تا کاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردن
_ پارێزگارەکان بودجەى گشتى ئاڕاستەى لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەران دەکەن
_ کۆتایى بەکارى ئەنجومەنى قەزا و ناحیە و ئەنجومەنە خۆجێییەکان دێت _ ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت لە بەروارى دەنگدانەوە.
_ پەرلەمان بڕیارى گۆڕانکارى لەسەر دەستور دەدات لەماوەى کەمتر لە ١٢٠ ڕۆژ.
_ وەکو پاراستنى تایبەتمەندى کەرکوک، پەرلەمانى عێراق دەنگ دەدات لەسەر ئەوەى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسنورى کەرکوک چاودێرى کارەکانى پارێزگار بکەن.
ئەنجومەنى نوێنەرانى دەنگدەدات لەسەر ڕەتکردنەوە و لادانى “موخەسات”ى هەرسێ سەرۆکایەیتەکە و پەرلەمانتاران و گەورە بەرپرسان و بریکارى وەزیرەکان و بەڕێوەبەرە گشتیەکان، دامەزراوە و دەستە سەربەخۆکان و دەسەڵاتى دادوەرى و دەستەى نەزاهە و دادگاى باڵاى فیدراڵى و ئەنجومەنى قەزاکان و پارێزگارەکان، ئەوانەشى لەو پلەیەدان ئەم بڕیارە لە بەروارى ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
بەپێى زانیاریەکانى (وڵات) پێ ناچێت خۆپێشاندانەکان بەکۆتابین ،چونکە یەکێک لەداواکاریە سەرەکیەکانى خۆپیشاندەران دەست لەکارکێشانەوەى هەرسێ سەرۆکایەتیەکەى عێراقە کەخۆپیشاندەران بەداواکارى سەرکى ناوزەندى دەکەم .
هاوکات ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، داوای لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران كرد ئامادەی دانیشتنەكەی پەڕلەمان ببێت و هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕابگەیەنێت، داواشی لە خۆپیشاندەران كرد بەردەوامبن لە خۆپیشاندانەكانیان، دوابەدوای ئەمەش پەڕلەمانتارانی هاوپەیمانی سائیرونی سەر بە ڕەوتی سەدر، دانیشتنەكەی پەڕلەمانیان بەجێهێشت.
لە ساڵی 2011ەوە چارەنووسی پێنج سەركردەی وڵاتانی میسر، لیبیا و سوریا، یەمەن، تونس بوونە جێگای پرسیار و سەردێری هەواڵەكانی دونیا. چونكە لەو پێنج وڵاتە دڵی ڕاپەرین و بەرخودان دژی دیكتاتۆرەكان دەستی بە لێدان كرد.
پرسیارەکە لێرەدائەوەیە ئایا چارەنوسی وڵاتی عێراق و خۆپیشاندانەکانی ئێستا بەهەمان شێوەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەڕوات ؟
یان ئەوەی کێشەکان چارەسەر دەکرێن و ئاگر و بلێسەی خۆپیشاندانەکان دەکوژێتەوە؟