فریا گوزاری سەرەتایی پێویست بۆ دایک و باوکان ومامۆستایان

  • October 29, 2019
  • 398 Views
فریا گوزاری سەرەتایی پێویست بۆ دایک و باوکان ومامۆستایان

پێویستە هەموو دایکێک و باوکێک ومامۆستایانیش ئەم فریا گوزاریە سەرەتاییانە بزانێت لەکاتی ڕوودانی هەر کارەساتێکی کتوپڕ کەڕوودەدات بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵەکەی یان قوتابیەکەى تا دەگاتە نەخۆشخانە …

1- خنكان: زۆر جار منداڵان بەهۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر یان قوتدانی پارووی گەورە رووبەڕووی خنكان دەبنەوە. پێویستە لەوكاتەدا منداڵەكە سەراوبن بكەیت و قاچەكانی بگریت و بەرزیبكەیتەوە و لەپشتی بدەی، تا ئەوەی لەدەمیدا هەیە بێتەخوارەوەو قوڕگی خاوێن ببێتەوە. هەرگیز پەنجە مەكە بەقورگی منداڵەكەدا، لەوانەیە حاڵی خراپتر بكەیت و زیاتر پاڵ بەو شتەوە بنێی كە لە قوڕگیدا ماوە.

2- ئەگەر منداڵەكەشت نەوت یان شتێكی دیكەی ژەهراوی خواردەوە ، هەوڵ مەدە بیڕشێنیەوە، بەڵكو هەندێ ماستی بدەیە.

3- ئەگەر منداڵەكەت كارەبا گرتی، سەرەتا هەوڵبدە كارەبایەكە ببڕی، پاشان سنگی بشێلەو هەوڵبدە هەناسە بدات.

4- لەكاتی خوێنبەربوون و كەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرز هەوڵبدە خوێنەكە رابگریت بە دانانی پارچەیەك قوماش لەسەر برینەكەو بەستانەوەی هەندێك بەتوندی، یان بەدەستت فشاری بخەسەر.

بەهیواى تەندروستیەکى باش بۆهەمووان..

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو