دەبێت حكومەت قەرزەكانی موچەخۆران بداتەوە.

  • October 29, 2019
  • 331 Views
دەبێت حكومەت قەرزەكانی موچەخۆران بداتەوە.

دەبێت حكومەت قەرزەكانی موچەخۆران بداتەوە، ئینجا باسی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی بكات كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕێكی كوردیی راگەیاندوە: “داوام لە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەت كردوە، لە رێگەی قیستەوە، یارمەتیی هاوڵاتیان بدرێت بۆ دانەوەی قەرزی كارەبا”. دەشڵێت: “دەكرێت بەشێوەیەكی دیراسەتكراو گڤتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بكرێت، لەسەر شێوازی دیكەی دانەوەی قەرز”. بەم راگەیاندراوە، داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم، تا ئەوكاتەی حكومەتی هەرێم قەرزە زۆر و زەوەندەكانی موچەخۆران دەداتەوە، كە بەناوی “پاشەكەوتی موچە” و بێ‌ هیچ دەقێكی یاسایی، بڕێكی زۆری پارەی موچەخۆرانی بەقەرز كەوتوەتەلا، نابێت حكومەت داوای وەرگرتنەوەی قەرزەكانی بكات. ئەگەر حكومەت باوكی گەلە، بەمانا باوەكەی، دەبێت ئەم باوكە، لە پێشدا قەرزی رۆڵەكانی بداتەوە، ئینجا باسی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی لای مناڵەكانی بكات. بۆیە، نابێت پەرلەمان لەم پرسەدا بێدەنگ بێت. مەم بورهان قانع ئەندامی پەرلەمانی كوردستان

مەم بورهان قانیع

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو