ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌نه‌بوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌یه‌و ره‌نگه له رۆژانی داهاتوو ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بێت.
به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق بەمیدیاکانى راگه‌یاندوە، ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وەبووە، ره‌نگه له دانیشتنه‌كانی رۆژانی داهاتوو ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بێت متمانه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه؟
به‌هار مه‌حمود وتی: “په‌یڕوه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان دیاری نه‌كردووه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێت چی ده‌بێت به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌وكات رێوشوێنه‌كانی به ئاماده‌نه‌بوونی له‌گه‌ڵیدا بكرێت یه‌عنی به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی متمانه‌ی لێ وه‌رناگیرێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆسیه‌یه‌كی هه‌ڵبدرێته‌وه خۆی ئاماده‌بێت باشتره به‌رگری له‌خۆی بكات له ئه‌گه‌ری ئاماده‌نه‌بوونیشی به نه‌هاتوو رێوشوێنه‌كانی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر”.
سه‌باره‌ت به هۆكاری بانگهێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئایا بۆ پرسیاركردنه یاخود بۆ متمانه وه‌رگرتنه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پێویستی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی نه‌بێت ده‌توانرێت متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق ئاماژەى بەوەکردووەو دەڵیت:
“بانگهێشتكردنه‌كه بۆ پرسیار كردنه داواكاریش بۆ بانگهێشتكردنی پێشكه‌شكراوه‌و به‌ڵام رێكاری یاسایی ماوه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ش به‌پێی بانگهێشتكردنه‌كه‌یه‌تی بزانرێت ئه‌نجامی چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست وه‌ڵام نه‌داته‌وه ده‌بێت زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مانتاران ده‌نگبده‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێی”.
هاوکات عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانەوە بانگهیشتکرا، مەرجی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەو داوایە ئاشکرا کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا داوای ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد.
دوای ئەو داوایەی پەرلەمان، عەبدولمەهدی مەرجی خۆی بۆ ئامادەبوون لەو کۆبوونەوەیەدا ئاشکرا کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کاتێک دەچیتە پەرلەمان کە کۆبوونەوەکە بە ڕاستەوخۆ لە میدیاکانەوە بگوازرێتەوە.
دوێنێس پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە و چەندین بڕیاری دا لە گرنگترینیان هەڵوەشاندنەوەی دەرماڵەی پلە باڵاکان و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەموارکردنەویە دەستوور.