ئاژانسى وڵات، ڕۆجيار هێمن
ڕۆژى ٢٧ و ٢٨ى تشرینى یه‌كه‌مى ٢٠١٩، به‌ناوبانگترین ته‌له‌فزیۆنه‌كانى جیهان، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ڕووپه‌ڕى گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان، به هه‌واڵى كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام ناسراو به (داعش) ته‌نران، به‌ڵام جیهان له‌بیرى كرد ئه‌و كه‌سه‌ى له‌پشت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه‌یه سیخورێكى كورده.
“له‌پێناو تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى ئه‌م ئه‌ركه‌ى هه‌ڵبژارد”
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌باره‌ى چیرۆكى عه‌لیكۆ، ده‌ڵێت:
“ئه‌و سیخوڕ‌ى ئێمه بوو، خۆى بڕیاریدا ئه‌و كاره‌بكات، چونكه ده‌یه‌ویست تۆڵه‌ى خێزانه‌كه‌ى بكاته‌وه، سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانمان له‌باره‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌وه‌وه پێ ده‌گه‌یشتن”.چیرۆكى ئه‌م سیخوڕه كورده كه به ناوى (عه‌لیكۆ) له‌وكاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه خێزانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن داعش-ه‌وه ده‌كرێنه ئامانج، به‌شێكیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و به‌شێكى تریشیان به‌شێوه‌یه‌كى خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌ژێر حوكمى ڕه‌شى داعش-دا ناچارده‌بن به‌شێوه‌یه‌كى ناله‌بار بژین. كاتێك ئه‌م هه‌واڵانه ده‌گه‌نه ده‌ست عه‌لیكۆ بڕیارده‌دات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت تۆڵه‌ى خۆى له داعش بكاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ى تا ئه‌وكاته‌ى ده‌رفه‌تێكى بۆ رێكده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركێكى تایبه‌تى پێ بسپێردرێت و شوێنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئاشكرا بكات.
“ده‌بێته پاسه‌وانى تایبه‌تى به‌غدادى”
چیرۆكه‌كه لێره‌دا كۆتایی نه‌هاتووه، عه‌لیكۆ پاش قبووڵكردنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌چێته ڕیزه‌كانى داعش، به‌رده‌وامده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ى كه ده‌بێته، پاسه‌وانى تایبه‌تى به‌غدادى، به‌رده‌وامده‌بێت له‌گه‌ڵى و ده‌بێته كه‌سى جێگه‌ى متمانه، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، مافى ئه‌وه‌ى پێ ده‌درێت قسه له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانى به‌غدادى بكات كه ئه‌م كاره ته‌نیا بۆ چه‌ند كه‌سێكى دیاریكرا و ڕێگه‌پێدراوه.
ئه‌م سیخوڕه كورده له‌ماوه‌ى ئه‌و پێنج مانگه‌ى كه پاسه‌وانى تایبه‌تى به‌غدادى ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گومانى لێنه‌كه‌ن، هیچ جۆره ئامێرێكى په‌یوه‌ندیكردن، ته‌كنه‌لۆژیان، گواستنه‌وه یان ئامێرى ئه‌لیكترۆنى به‌كارناهێنێت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ى تایبه‌تى خۆیه‌وه، ته‌واوى زانیارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ چه‌ند كه‌سێكى دیاریكراوى متمانه‌پێكراو له‌ناو هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتدا، كه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، یه‌كێك ده‌بێت له‌و چه‌ند كه‌سه.
“هیچكات به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ زانیارییه‌كانى نه‌ده‌دایه سى ئاى ئه‌ى”
له‌م باره‌یه‌وه جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، ده‌ڵێت: “ئه‌وانه‌ى كه زانیارییه‌كانمان وه‌رده‌گرت لێى چه‌ند كه‌سێكى دیاریكراوبووین، چونكه ئه‌و متمانه‌ى به‌كه‌س نه‌ده‌كرد، پاشان ئێمه زانیارییه‌كانمان ده‌گواسته‌وه بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكا (سى ئاى ئه‌ى)، هیچكات خۆى زانیارییه‌كانى نه‌ده‌گه‌یاند به (سى ئاى ئه‌ى)”.
عه‌لیكۆ، به‌رده‌وامده‌بێت له ئه‌ركه‌كه‌ى و ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى ژیانى به‌غدادى، كه گرنگترینیان بریتیده‌بن له، كه‌سه نزیكه‌كانى، ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانى، ئه‌و شوێنانه‌ى هاتوچۆیان بۆ ده‌كات، ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌یانگۆڕێت له‌كاتى خۆحه‌شارداندا، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى به‌كاریان ده‌هێنێت، هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى، ده‌گوازێته‌وه بۆ ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا. له‌دواى ئه‌مانه خۆى دڵنیاده‌بێت كه ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌و پاسه‌وانى ده‌كات به‌غدادى ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڵام ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا، ناتوانن ٪١٠٠ دڵنیابن له‌وه‌ى ئه‌م سیخوڕه كورده ده‌یڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواكارى ئه‌وه‌ى پێده‌گه‌یه‌نن كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى متمانه‌پێكراو بهێنێت و بیسه‌لمێنێت ئه‌و كه‌سه به‌غدادی-یه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشى بكه‌نه سه‌ر و بیكوژن.
“ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌لماندى ئه‌و كه‌سه به‌غدادى بوو”
عه‌لیكۆ، ناچارده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنت كه كه‌سى ئاماژه‌پێكراو به‌غدادی-یه، له سه‌به‌ته‌ى حه‌مامى ئه‌و ماڵه‌ى به‌غدادى تێیدا خۆى حه‌شارداوه، دوو پارچه جلى پیس و به چڵكى خه‌لیفه‌ى داعش و نموویه‌كى خوێنى بدزێت، پاشان به‌نهێنى بیانگه‌یه‌نه‌ته ده‌ستى ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ى كه متمانه‌ى پێیانه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكاى بكه‌ن، تا تاقیكردنه‌وه‌ى (دى ئێن ئه‌ى)یان بۆ بكرێت.
له‌باره‌ى چیرۆكى دیزینى دوو پارچه جلى ژێره‌وه‌ى به‌غدادى پۆڵات جان، ڕاوێژكارى هێزه‌كانى سوریا دیموكرات له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ئه‌و زانیارییه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تى ” له ١٥ى ئایارى ٢٠١٩، ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا كارده‌كه‌ین بۆ ده‌ستنیشانكردنى شوێنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، ئێمه هه‌واڵنێرێكمان هه‌بوو له نزیك به‌غدادى، هه‌واڵنێره‌كه‌ى ئێمه توانى دوو پارچه جلى ژێره‌وه‌ى به‌غدادى بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى (دى ئێن ئه‌ى) بۆ بكرێت، كه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى بۆ كرا بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ڕاسته‌قینه‌یه”.
“تا ڕۆژى كوژرانى به‌غدادى عه‌لیكۆ له‌گه‌ڵى بوو”
چیرۆكه‌كه به‌رده‌وامى ده‌بێت و عه‌لیكۆ-ش له ئه‌ركه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئێواره‌ى ڕۆژى ٢٧ى تشرینى یه‌كه‌م، كه ئه‌مریكا هه‌شت فڕۆكه‌ى جه‌نگى له بنكه‌كه‌یانه‌وه له هه‌ولێر ده‌نێرێت بۆ گوندى بریشا له پارێزگاى ئیدلب، له‌سه‌ر سنورى توركیا و سوریا، هه‌مان ئه‌و ئێواره‌یه و به ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌رله‌وه‌ى به‌غدادى خۆى له‌ناو تونێلێكدا بته‌قێنێته‌وه، عه‌لیكۆ ئه‌و شوێنه به‌جێده‌هێڵێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه به پارێزراوى له‌و ناوچه‌یه ڕزگارده‌كرێت.
له‌باره‌ى چیرۆكى ڕزگاركردنى ئه‌م سیخوڕه كورده‌وه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ ده‌ڵێت: “تا ئه‌وكاته‌ى كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ڕوویدا سیخوڕه‌كه‌ى ئێمه له‌و ناوچه‌یه‌بوو، دواتر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا و به كۆتایهاتنى ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌ویش ئه‌و ناوچه‌یه‌ى به‌جێهێشت و ئێستا سه‌لامه‌ته”.
“ئێستا سه‌لامه‌ته”
ڕۆژى ٢٧ى شترینى یه‌كه‌مى ٢٠١٩، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا به‌بێ ئاشكراكردنى ڕۆڵى گرنگى كورد و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدارییانكردووه وتى: “هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات چه‌ند زانیارییه‌كیان پێداین، ده‌ركه‌وت كه به‌سوودن، ئێمه‌ش ئۆپراسۆنێكمان ئه‌نجامدا و توانیمان ئه‌بوبه‌كر به‌غداد، خه‌لیفه‌ى داعش بكوژین. به‌غدادى پیاوێكى نه‌خۆش و وه‌لاخراوبوو، ئێستاش مردووه”.
تێبینى: ناوى (عه‌لیكۆ) ناوێكى خوازراوه، ناو و ته‌مه‌ن و به‌شێك له زانیارییه كه‌سییه‌كانى تر‌ى ئه‌م پاڵه‌وانه كورده له‌به‌ر ئیتیكى ڕۆژنامه‌وانى نه‌خراونه‌ته ناو ستۆرییه‌كه و لاى ئاژانسى وڵات پارێزراون.