خۆپیشاندەریک:نامەى پیرۆزباى ساڵیادى هاوسەرگیریەکەیان لەگۆڕەپانێکی خۆپیشاندانەکانەوە ئاراستەى خیزانەکەى دەکات.

  • October 29, 2019
  • 393 Views
خۆپیشاندەریک:نامەى پیرۆزباى ساڵیادى هاوسەرگیریەکەیان لەگۆڕەپانێکی خۆپیشاندانەکانەوە ئاراستەى خیزانەکەى دەکات.

هاوڵاتیەک نامەیەک دەنوسێت بۆ هاوسەرەکەی کە داوای لێبوردنی لێدەکات کە نەیتوانیوە ساڵ ڕۆژی لەدایکبونی بۆ ڕێکبخات بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە.

ئەو خۆپیشاندەرە لە نامەکەدا بۆ هاوسەرەکەی نوسیووە “بەهۆی ئامادەبوونم لە خۆپیشاندانەکاندا، کێشەی نیشتمان گرنگترە، هەموو ساڵێك بەخۆشی، خۆشمەوێیت.

دەقی نامەکەی بۆ هاوسەرەکەی:

١٠/٢٨یادی لەدایك بوونی هاوسەرە باشەکەمە ببوورە کە ئەمساڵ نەمتوانی ئاهەنگت بۆ بگێڕم بەهۆی ئامادەبوونم لە خۆپیشاندانەکاندا، کێشەی نیشتمان گرنگترە، هەموو ساڵێك بەخۆشی، خۆشمەوێیت .

لەنێوگەرمەى ململانێ سیاسیەکاندا هێشتا ڕووحى خۆشەویستى ویەکترویستن هەرماوە ،لەدواى بڵاوبونەوەى ئەم نامەیە پەیتاپەیتا بەناومیدیا کان وسۆشیاڵ میدیادا بڵاوەى کرد. کاردانەوەى جیاجیاى بەدواى خۆیداهینا، بەڵام ئەوەى نادیارە ناو ناونیشانى ئەوکەسەى نامەکەى نوسیوە وئەوکەسەى نامەکەى ئاڕاستەکراوە نادیارە سەرە ڕاى ئەوەى ئەوگۆرەپانەش نازانرێت کامە شارى عیراقە کە لە چەند ڕۆژى ڕابردووخۆپێشاندان لە چەندین شاروشارۆچکەی ناوەراست وباشورى عیراقى ئەنجام دراون وچەندین داواکاریان ئاراستەى حکومەت کردووە ،هاوکات لەسەرەتاى دەست پێکردنى خۆپیشاندانەکانەوە

وینەی کوڕوباوکێک بڵاوکرانەوە کە گوایە
باوک پۆلیس و کوڕ خۆپیشاندەر!
چیرۆکەکە بە جۆرێکە، کوڕەکە بە بێ ئاگاداری باوکی چووە بۆ خۆپیشاندانی عێراق، بەڵام کە شەو داهاتووە لەسەر یەکێک لە پردەکان باوکی بینیووە، کوڕەکەش ماندوو بووە لە تەنیشت باوکیەوە خەوتووە، ئەم وێنەیە بە یەکێک لە وێنە ناوازەکان دادەنرێت.

ئەو وێنەیەى میدیاکان وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانى بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.

چاوەڕوان دەکرێت ئەگەرخۆپیشاندانەکان درێژەبکێشێت وێنەو دیمەنى جیاوازدەبینین

چەندوێنەیەک خۆیان دەدوێن لەخۆپیساندانەکاندا تۆمارکراون..بینەربن

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو