تره‌مپ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو توركیا له‌ناوده‌بات

تره‌مپ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو توركیا له‌ناوده‌بات

ئاژانسى وڵات، شیكارى

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا به‌ كۆى ده‌نگ بڕیاریدا، سزاى زیاتر به‌سه‌ر حكومه‌تى توركیادا بسه‌پێنێت، ڕۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكاش بڵاویكرده‌وه‌ “تره‌مپ له‌ژێر فشاردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سزاى زیاتر به‌سه‌ر توركيا دا بسه‌پێنێت”، به‌رپرسێكى باڵاى ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ-یش ده‌ڵێت: “ئه‌مریكا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو توركیا له‌ناوده‌بات”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٣٠ى شترینى یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا به‌ ده‌نگى ٤٠٣ ئه‌ندام، له‌كۆى ٤٣٥ ئه‌ندام، سزاى نوێى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، لەدوای ئه‌م پەسەندکردنه‌، پڕۆژە یاساکە بۆ ئەنجوومەنی پیران بەرزدەکرێتەوە، ئەگەر لەوێش بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، ڕەوانەی کۆشکی سپی دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ى سەرۆکی ئەمریکا واژویبكات و ببێته‌ یاسا.

لیستى نوێى سزاكان كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ سه‌ر توركیا په‌سه‌ندكرا بریتیه‌ له‌: پێنەدان و فرۆشتنی چەكی ئەمریكا بە ئەنقه‌رە. هەژماری داهات و سامانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، ئاشكرا بكرێت. سزاى سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرس و وه‌زیرانه‌ بدرێت كه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ له‌ ئۆپراسیۆنى (كانى ئاشتى) و هێرشكردنه‌ سه‌ر خاكى ڕۆژئاواى كوردستان كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌: وەزیری بەرگری توركیا، سەرۆك ئەركان، سەرۆكی سوپا ، وەزیری خەزێنەی توركیا. سزادانى ئه‌و بانكانه‌ى كه‌ یارمه‌تى كه‌رتى به‌رگرى توركیا ده‌ده‌ن تا ئه‌وكاته‌ى توركیا كۆتایی به‌ ئۆپراسیۆنى كانى ئاشتى ده‌هێنێت. سزادانى توركیا به‌هۆى كڕینی سیستمى موشەكی به‌رگرى ئێس 400 ڕوسی. ئاشكراكردنى ناوى ئه‌و به‌رپرسه‌ نادیارانه‌ى كه‌ ڕۆڵیانهه‌بووه‌ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان له‌ماوه‌ى ٣٠ ڕۆژدا له‌دواى ده‌رچوونى پڕۆژه‌ یاساكه‌. سزادانى (هاڵك بانك) له‌دواى ١٥ ڕۆژ له‌ ده‌رچوونى یاساكه‌.

له‌دواى تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا له‌ یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌دا ڕایگه‌یاند: “ئه‌و بڕیاره‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌مریكا توركیا له‌ ڕۆژئاواى كوردستان یه‌كناگرێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌م بڕیاره‌ زیانێكى گه‌وره‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌نكه‌ره‌ ده‌گه‌یه‌نێت”.

له‌به‌رامبه‌ردا نانسى پیلۆسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا وتى: “ئه‌مڕۆ ئێمه‌ى ئه‌مریكى كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان، به‌بێ جیاوازى سزاى گه‌وره‌مان سه‌پاند به‌سه‌ر توركیادا كه‌ هێرشى ناڕه‌واى كرده‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان”.

یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ له‌ سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا جێگه‌ى سه‌رنجه‌ بریتیه‌ له‌ سزادانى توركیا به‌هۆى كڕینى سیستمى به‌رگرى موشه‌كى (ئێس 400 ڕوسی)، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “ئه‌مریكا ناهێڵێت روونكردنه‌ ڕوسیا به‌سه‌ر توركیادا تێپه‌ڕێت”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكى باڵاى ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ، ده‌ڵێت: “رووكردنه‌ ڕوسیاى و كڕینى سیستمى به‌رگرى موشه‌كى (ئێس 400 ڕوسی) له‌لایه‌ن ڕوسیاوه‌، هیچ پرسیارى ناوێت، چونكه‌ به‌ڕاستى كێشه‌”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ، هه‌نگاوى ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو ورده‌ورده‌، هه‌نگاوه‌كانى به‌سه‌ر ئه‌ردۆغان دا ده‌سه‌پێنێت، له‌ڕاستیشدا ناتوانێت ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێ سزاى یه‌كێك له‌ هاوپه‌یمانه‌كانى بدات، به‌ڵكو هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو ئه‌و كارانه‌ ده‌كات”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مریكا جه‌ختله‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌: “سه‌رۆكى ئه‌مریكا زۆر به‌ڕوونى ئه‌وه‌ى وتووه‌ له‌ (G20) كه‌ كڕینى ئه‌و سیستمه‌ مووشه‌كییه‌ كێشه‌یه‌ و هیچ پرسیارێكیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سزاى ده‌ده‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ى مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رونیكرده‌وه‌”.

له‌ ئێستادا له‌نێو سیاسییه‌كان و ڕۆژنامه‌نوسان و ته‌نانه‌ت ڕاى گشتى ئه‌مریكا شدا زۆرترین ڕه‌خنه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌گیرێت به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رامبه‌ر توركیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه‌ “تره‌مپ له‌ژێر فشاردایه‌ و ناچاره‌ سزاى توركیا بكات”.

ڕۆژنامه‌ى واشنتن پۆست له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تى “تره‌مپ، له‌ژێر فشارێكى گه‌وره‌دایه‌، له‌ ئه‌مریكا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناتوانێت سزاى توركیا نه‌دات”.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “ئه‌مریكا له‌ڕاستیدا خۆشى ئه‌م بابه‌ته‌ى پێ باشه‌، چونكه‌ توركیا ئێستا زیاتر له‌گه‌ڵ ڕوسیا گونجاوه‌، سیاسه‌ته‌كانى ڕوویان له‌وه‌”.

سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكرایكردبوو: “ئه‌گه‌ر ناچاربین و هیچ هه‌ڵبژرادنێكمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌مێنێت، ئه‌وه‌ بژارده‌ى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر توركیا به‌كارده‌هێنین”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو