ئاژانسى وڵات، ڕۆجیار هێمن
ئه‌بو ئیبراهیم هاشمى ئه‌ل-قوڕه‌یشى كه له‌سه‌ره‌تایی دروستبوونى داعش-ه‌وه به‌هۆى سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره‌كانییه‌وه به نازناوى “وێرانكه‌ر” ناسراوه، ڕۆژى پێنجشه‌ممه ٣١ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌ڕێگه‌ى تۆمارێكى ده‌نگییه‌وه به فه‌رمى به خه‌لیفه‌ى داعش و جێگره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، خه‌لفه‌ى كوژراوى داعش ناسێنرا.
ڕۆژى ٢٧ى تشرینى یه‌كه‌مى ٢٠١٩، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، خه‌لیفه‌ى داعش-ى له گوندى بريشا له پارێزگاى ئیدلیب له‌سه‌ر سنورى توركیا و سوریا ڕاگه‌یاند، پاش تێپه‌ڕینى پێنج ڕۆژ رێكخراوى داعش له‌ڕێگه‌ى تۆمارێكى ده‌نگییه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تلیگرام، كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، خه‌لفه‌ى داعش و ئەبو حەسەن موهاجیر، وتەبێژی داعش-یشی پشتڕاستکرده‌وه. هاوكات له‌و تۆماره‌دا ئه‌بو ئیبراهیم هاشمى ئه‌ل-قوڕه‌یشى به خه‌لیفه‌ى نوێى داعش ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌بو ئیبراهیم هاشمى ئه‌ل-قوڕه‌یشى كێیه؟
خه‌لیفه‌ى نوێى داعش كه له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا به ئه‌بو ئیبراهیم هاشمى ئه‌ل-قوڕه‌یشى ناوى هێنراوه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانى داعش. ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ى داعش ناوى ڕاسته‌قینه و ته‌واوه‌تى موحه‌مه‌د مه‌ولایه، توركومانه و خه‌ڵكى قه‌زاى ته‌لعه‌فه‌رى سه‌ربه موسڵه و له‌نێو داعشدا له (عه‌بدوڵا قارداش) ناسراوه، به‌ڵام ئه‌و نازناوه سه‌ره‌كییه‌ى كه پێى ده‌ناسرێته‌وه بریتیه له نازناوى (وێرانكه‌ر)، چونكه قوڕه‌یشى له‌نێو داعشدا به‌وه ناسراوه سه‌ركردایه‌تى هه‌چ ئۆپراسیۆنێكى كردبێت و چووبێته هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌و ناوچه‌یه‌ى وێرانكردووه.
خه‌لیفه نوێیه‌كه‌ى داعش یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ى داعش كه سه‌رپه‌رشتى ئۆپراسیۆنى هێرشكردنه سه‌ر شه‌نگالى كرد، خاوه‌نى بیرۆكه‌ى به‌دیلگرتنى كچانى ئێزیدى و فرۆشتنیانه وه‌ك كه‌نیزه‌ك.
قوڕه‌یشى زیاتر به كرده‌وه سه‌ربازیه وێرانكه‌ره‌كانى ناسراوه، وه‌ك له وتاردان و كرده‌وه‌ى دیپلۆماسى، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی-ه‌وه، پێشتر پۆستى سه‌رۆكى لیژنه‌ى فه‌تواى داعش-ى هه‌بووه، كه به هاوبه‌شى و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌غدادى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى (به كه‌نیزه‌گرتن، كوشتن، سوتاندن به زیندووی، زینده‌به‌چاڵكردن و ڕه‌میكردن….هتد) داوه.
بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان قوڕه‌یشى ناوێكه نه‌ناسراو نیه، چونكه ماوه‌ى چوار ساڵه، یه‌كێكه له داواكراوه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكا (سى ئاى ئه‌ى).
به‌غدادى و قوڕه‌یشى چۆن یه‌كتریان ناسیووه؟
به‌غدادى و قوڕه‌یشى بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى ٢٠٠٣، چانسى ئه‌وه‌یان بۆ په‌یداده‌بێت كه یه‌كترى بناسن، چونكه هه‌ردووكیان له‌و ساڵه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن له زیندانى (بوكا) له به‌سره یه‌كترى ده‌ناسن، پاشان په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ى كه داعش داده‌مه‌زرێنن به‌یه‌كه‌وه.
فازل ئه‌بوو ڕه‌قیف، ڕاوێژكارى پێشووى ئاسایش له حكومه‌تى عێراق ده‌ڵێت: “ئێمه زانیاریمان هه‌بوو كه ماوه‌یه‌كى زۆربوو به‌غدادى سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى قوڕه‌یشى بوو بۆ كردنى به سه‌ركرده‌ى داعش، چونكه زۆر متمانه‌ى پێى بوو”.
پسپۆڕانى بوارى تیرۆر چى له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى قوڕه‌یشیه‌وه ده‌ڵێن؟
كایڵ ئۆرتن، پسپۆڕى بوارى تیرۆریزمى ئه‌وروپى له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى قوڕیشیه‌وه ده‌ڵێت: “به‌ڕاى من هیچ جیاوازییه‌ك نیه له‌نێوان به‌غدادى و قوڕیشی دا، چونكه قوڕه‌یشى ده‌توانێت هاوشێوه‌ى به‌غدادى توندوتویژ و بێ ئابڕووبێت”.
ئه‌و پسپۆڕه ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: “قوڕه‌یشى یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ى داعش كه سه‌رپه‌رشتى ئۆپراسیۆنى هێرشكردنه سه‌ر شنگالى كرد و ئێزدییه‌كانیان جینۆساید كرد، گومانیشده‌كه‌م قوڕه‌یشى یه‌كێك بێت له ئه‌فسه‌ره‌كانى ئاسایشى سه‌دام حسێن”.
هاوكات ئه‌بو حه‌سه‌ن هه‌نیه، پسپۆڕى بوارى گروپه تیرۆریستیه‌كان، به‌هه‌مانشێوه‌ى كایڵ ئۆرتن، باوه‌ڕیوایه قوڕه‌یشى كه‌سێكى به‌ربه‌رى و مه‌تریسیداره، هه‌ربۆیه زانیارى زیاترى له‌باره‌وه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ئێمه له سه‌ركرده‌ى دیارى داعش ئیسماعیل ئه‌ل-عیساوى، ده‌ستمانكه‌وتوون، به ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ى به‌غدادى بكوژرێت قوڕه‌یشى، وه‌ك جێگرى خۆى ده‌ستنیشان كردووه”.
ئه‌و پسپۆڕه زانیارى زیاتر له‌سه‌ر خه‌لیفه نوێیه‌كه‌ى داعش ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “قوڕه‌یشى پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمیته‌ى هه‌واڵگرى و ئاسایشى داعش بووه، كه یه‌كێكه له گرنگترین كۆمیته‌كان”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه پێشبینی چیه بۆ شێوازى حوكمڕانى قوڕه‌یشى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه: “به‌ڕاى من ئه‌م سه‌ركرده نوێیه‌ى داعش زیاتر فۆكه‌س ده‌خاته سه‌ر ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى، له‌سه‌رده‌مى قوڕیشی دا داعش زۆر به وریاییانه‌تر مامه‌ڵه ده‌كات، هیچ گومانیشم نیه داعشى ژێر ده‌سه‌ڵاتى قوڕه‌یشى توندوتیژتره له داعشى سه‌رده‌مى به‌غدادى، چونكه وه‌ك ئاشكرایه قوڕه‌یشى نازناوى (وێرانكه‌رى) هه‌یه”.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركرده‌یه‌تى تره‌وه به‌هه‌مانشێوه كه خه‌ڵكى عێراقه ئه‌بو حه‌سه‌ن هه‌نیه ده‌ڵێت: “هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌ى كه داعش به‌رده‌وام سه‌ركرده‌كانى له عێراق هه‌ڵده‌بژێرێت بریتیه له‌وه‌ى، ئه‌م رێكخراوه خۆى له عێراق دروستبووه، سه‌رجه‌م سه‌ركرده باڵاكانیشى عێراق ین كه بڕیاره گرنگه‌كانیان به‌ده‌سته”.