فۆتۆ :یەحیا حبیب
پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگاى هەڵەبجە دەستى پێ کرد و لە ڤیستیڤاڵەکەدا تەواوی بەرهەمە خۆماڵییەکانی ناوچەی شارەزور و هەڵەبجە دەخرێتە روو.
ئەمڕۆ ههینی پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێ کرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا تەواوی بەرهەمە خۆماڵییەکانی ناوچەی شارەزور و هەڵەبجە دەخرێتە روو و هەروەها لە دەرەوەی هەڵەبجە و لەسەرتاسەری ناوچەکە دەرگا کراوەتەوە بۆ جوتیاران و پیشەوەران بۆ هێنانی بەرهەمەکانیان، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا چەندین کاری هونەری ئەنجامدەدرێت.
ساڵانە لەم وەرزەدا فێستیڤاڵی هەنار ئەنجامدەدرێت کە تیایدا سەرجەم بەرهەمە خۆماڵییەکان دەخرێنەڕوو.













