سەلیم شوشكەیی: بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سەرجەم گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا وەستێنراون

  • November 2, 2019
  • 287 Views
سەلیم شوشكەیی: بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سەرجەم گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا وەستێنراون

سەلیم هەمزە شوشكەیی ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سەرجەم گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا وەستێنراون و هەردوولا چاوەڕێی خولێكی نوێی دانوستانن.


سەلیم شوشكەیی ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی “بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقی گرتوەتەوە، دانوستانەكانی نێوان بەغداو هەرێم لەئێستادا وەستێنراون”.


وتیشی “بارودۆخی سیاسیی عیراق پێویستی بەوەیە داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت و لە پەرلەمان هاریكاری بكرێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانە”.


ئەو پەرلەمانتارە كوردە باسی لەوەشكرد، لەئێستادا بەغدا و هەرێم چاوەڕێی خولێكی دیكەی دانوستانەكانن بۆ رێككەوتن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە و وردەكاری موچەی فەرمانبەران.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو