ئاژانسی فرانس پرێس:ئەمریكا دووبارە بنکەسەربازیەکانى لەڕۆژئاواى کوردستان دەکاتەوە .

  • November 3, 2019
  • 352 Views
ئاژانسی فرانس پرێس:ئەمریكا دووبارە بنکەسەربازیەکانى لەڕۆژئاواى کوردستان دەکاتەوە .

شاندێكی سەربازیی ئەمریكا بە سەردانێكی چاوەڕوان نەكراو بنكە سەربازیەكانی شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە”ی لە قامیشلۆ بەسەركردەوە و سەرچاوەیەكیش باس لە نیازی واشنتۆن دەكات بۆ دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازی لەو شارەدا.


ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردۆتەوە لەو سەردانە كتوپڕ و چاوەڕوان نەكراوەدا، شاندە سەربازییەكەی ئەمریكا بنكە و بارەگاكانی هەسەدە و ئاسایشی لە قامیشلۆ بەسەركردۆتەوە.


سەرچاوەیەك لە هەسەدە، كە نەیویستوە ناوی ئاشكرابكرێت، بە ئاژانسەكەی وتوە، شاندە ئەمریكییەكە خواستی ئەوەیان نیشانداوە لە رووی سەربازییەوە لە قامیشلۆ ئامادەییان هەبێت و بە نیازن بنكەیەكی سەربازی لەو شارەدا بكەنەوە.


لە لایەكی ترەوە وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیكردۆتەوە لەبارەی ئەو سەردانەوە هیچ لێدوانێك بدات، تەنها جەختی لە هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی كشانەوە لە سوریا كردۆتەوە.


سەردانەكە لەكاتێكدایە دوابەدوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە باكوری سوریا، ئەو ناوچەیە كەوتە بەر پەلاماری هێزەكانی توركیا و گروپە سوریە هاوپەیمانەكانی و لە ماوەی رابردووشدا واشنتۆن رایگەیاند، تەنها بۆ پارێزگاری لە بیرە نەوتەكان بەشێك لە هێزەكانی لە سوریا دەهێڵێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو