بادەم یەكێكە لەو خۆراكانەی سوودی هەیە بۆ تەندروستی مێشك و دەماغ و دژایەی دەركەوتنی نیشانەكانی پیری دەكات لەسەر پێست .
ئاشكرایە بادەم بڕێكی زۆر لە ڕۆن لە پێكهاتەیدا هەیە و بۆ بەهێزكردنی خانەكانی مێشك زۆر پێویستە بەتایبەت بۆ منداڵەكان و وادەكات مێشكیان چالاكتربێت ، ئەمانەش چەند سودێكی بادەمن بۆ تەندروستی مرۆڤ:
1- بەكارهێنانی زەیتی بادەم بۆ پێست وادەكات پێست بە گەشاوەی بمێنێتەوە ،لەبەر ئەوە ڕۆژانە جارێك مەساج بە ڕوخسارت بكە بەم زەیتە .2- ئەوكاتەی زەیتی بادەم بۆ قژت بەكاردەهێنیت ئەوە تاڵەكانی قژت لە قرتاندن دەپارێزێت .
3- بادەم پەستانی خوێن ڕێكدەخات ، لەناو شیری بادەمدا بڕێكی كەم لە كالۆری هەیە و ئەو كەسانەی ویستی ئەوەیان هەیە كیشیان داببەزێنن دەتوانن سوود لەم جۆرە شیرە وەربگرن .
4-بۆ خانمانی دووگیان دەتوانن بادەمی سوورەوكراو بەكاربهێنن بۆ ڕێگری كردن لە دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوەی ماوەی دووگیانی .
5- ڕێگری دەكات لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لەناو جەستەدا ، بۆ ئەوەی لە توشبوون بە شێرپەنجە دوور بیت ڕۆژانە چەند دەنكێك بادەم بخۆ.
6- ووزە و توانا بە مێشك دەدات ، چارەسەرە بۆ بەهێزكردنی ئێسك و جومگەكان و ئەوەی ئەم خواردنەی زۆر تایبەت كردوە ئەوەیە كە كۆلیستڕۆڵ لە پێكهاتەیدا نییە .
7- سەرچاوەیەكی زۆر باشی كانزا و پێكهاتە بەسوودەكانە كە جەستە پێویستی پێیەتی .