سێ ئێن ئێنى ئه‌مریكى، ریزبه‌ندى باشترین و خراپترین پاسپۆرتى جیهانى بڵاوكرده‌وه، ریزبه‌نده‌كه له‌لایه‌ن پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى (Henle Partners Passport Index) كه پێگه‌یه‌كى جیهانییه و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات بۆ پاسپۆرته‌كانى جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى پاسپۆرتى هه‌ر وڵاتێك به‌بێ ڤیزا ده‌توانێت گه‌شتى چه‌ند وڵاتى پێبكه‌یت.
له ریزبه‌نده‌كه‌دا دوو وڵاتى ئه‌سیایى به‌هێزترین و باشترین پاسپۆرته له جیهان و هه‌ردوو وڵاتى ژاپۆن و سینگاپور ریزبه‌ندى یه‌كه‌میان پێدراوه و هه‌ڵگرى ئه‌و دوو پاسپۆرته ده‌توانن به‌بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 190 وڵات بكه‌ن.
هاوكات له ریزبه‌ندى خراپترین پاسپۆرتى جیهان لوبنان و كۆریاى باكوور له یه‌كه‌مین لیسته‌كه‌دا بوون و هه‌ڵگرى پاسه‌پۆرتى ئه‌و دوو وڵاته ده‌توانن به‌بێ ڤیزا گه‌شت بۆ 39 وڵات بكه‌ن و خراپترین دوو وڵاتیش عێراق و ئه‌فغانستان بوون، عێراق له ریزبه‌ندى 106 هات و هه‌ڵگرانى پاسپۆرتى عێراقى ده‌توانن گه‌شت بۆ 27 وڵات بكه‌ن به بێ ڤیزا و ئه‌فغانستان له ریزبه‌ندى 107 هات و هه‌ڵگرانى پاسپۆرتى ئه‌فغانى ده‌توانن گه‌شتى بۆ 25 وڵات بكه‌ن به‌بێ ڤیزا.
كرستیان كایلین سه‌رۆكى پێگه‌ى ئه‌لیكترونى (Henle Partners Passport Index) له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڵاوێردنێكى به‌ناوبانگ، تازه‌ترین ریزبه‌ندى باشترین پاسپۆرتى جیهان كه له‌لایه‌ن ((Henle Partners Passport Index)) بڵاوكراوه‌ته‌وه، وڵاتانى جیهان به شێوه‌یه‌كى زیاد، روانین بۆ پاسپۆرتى ڤیزاى كراوه‌یى ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش زۆر گرینگه و به پێشكه‌وتووى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى وڵَاته‌كه داده‌نرێت.
نوێترین ریزبه‌ندى باشترین پاسپۆرته‌كانى جیهان بۆ ساڵى 2019 به‌مجۆره‌ى خواره‌وه‌ن:
1- ژاپۆن و سینگاپور (190 وڵات)
2- فینله‌ندا،ئه‌ڵمانیا و كۆریاى باشوور (188 وڵات)
3- دانیمارك، ئیتالیا و لوكسمبێرگ (187 وڵات)
4- فه‌ره‌نسا، ئسپانیا و سوید (187 وڵات)
5- نه‌مسا، هۆڵه‌ندا و پورتۆگال (185 وڵات)
6- به‌لجیكا،كه‌نه‌دا، یۆنان، ئیرله‌ندا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و سویسرا (184 وڵات)
7- ماڵتا و چیك (183 وڵات)
8- نیوزله‌ند (182 وڵات)
9- ئوسترالیا، لیتوانیا و سلۆڤاكیا (181 وڵات)
10- هه‌نگاریا، ئایسله‌ند، لاتیڤیا و سلۆڤاكیا (180 وڵات)
هاوكات ریزبه‌ندى خراپترین پاسپۆرتى وڵاته‌كان بۆ ساڵى 2019 به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه هاتووه:
1- لوبنان و كۆریاى باكوور (39 وڵات)
2- نیپاڵ (38 وڵات)
3- لیبیا، فه‌له‌ستین و سودان (37 وڵات)
4- یه‌مه‌ن (33 وڵات)
5- سۆماڵ و پاكستان (31 وڵات)
6- سوریا (29 وڵات)
7- عێراق (27 وڵات)
8- ئه‌فغانستان (25 وڵات)