کەمال کلچدارئۆغلۆ:سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستخواردو بون.

  • November 3, 2019
  • 446 Views
کەمال کلچدارئۆغلۆ:سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستخواردو بون.

سەرۆکی پارتی کۆماری خەڵک کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە رایگەیاند سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستخواردوبون.

بەپێی هەواڵێکى ئاژانسی سانای سوریی، کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی کۆماری خەڵک کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە رایگەیاند سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکستخواردو بون.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان، کلچدارئۆغلۆ راشیگەیاندوە هەریەک لەئەردۆغان، نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سعودیە و قەتەر بەناوی دیموکراسییەوە دەستێوەردانیان لەپرسی سوریادا کردوە و هاوکات پشتیوانی گروپە تیرۆرستییەکانیشیان کردوە کە بونەتە هۆکاری وێرانکردنی ئەو وڵاتە و هەزاران خێزانیش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتوە.

هەریەک لەئەردۆغان، نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سعودیە و قەتەر بەناوی دیموکراسییەوە دەستێوەردانیان لەپرسی سوریادا کردوە

سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا راشیگەیاند، ئەردۆغان پشتیوانی داعشی کردوە چونکە وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی نەیناساند، تەنانەت دوای کردەوە تیرۆرستییەکانی ئەو رێکخراوە لەئیستانبول و ئەنقەرە کە گیانی سەدان هاوڵاتی تورکی کردە قوربانی.

جەختیشی کردوە، چارەىسەرکردنی کێشەکانی نێوان سوریا و تورکیا پێویستی بەهەماهەنگی راستەوخۆی هەردولا هەیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو