وته‌بێژی سوپاى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ڵێت “هه‌ر وڵاتێك رێگه‌بدات ئه‌مریكا خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران به‌كاربهێنێت، وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین و هێرشده‌كه‌ینه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا”.
ئه‌بو فه‌زڵ شكارچى وته‌بێژى سوپاى ئێران له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى فارسى وڵاته‌كه‌ى وتویه‌تی “له ئه‌گه‌رى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر ئێران، وه‌ڵامه‌كه‌مان ناوچه‌یه‌كى فراوان ده‌گرێته‌وه”.
وتیشى “تاران ده‌ستپێشخه‌رى بۆ هه‌ڵگیرساندنى هیچ شه‌ڕێك ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر دو‌ژمنێك ده‌ستپێشخه‌رى كرد ئه‌وا وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه په‌شیمان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌كانیش ناوچه‌یه‌كى فراوان ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژى به‌رانبه‌رمان بكرێت”.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى سوپاى ئێران باسى له‌وه‌كرد، هێزى ئێران ته‌نها ناوخۆیى نییه و هێزێكى هه‌رێمیه، له حاڵه‌تى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ هه‌موو تواناكانیان به‌كارده‌هێنن و دوژمنه‌كانیشیان ئه‌وه ده‌زانن، هه‌ر وڵاتێكیش رێگه‌بدات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران به‌كاربهێنرێت، ئه‌وا وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.