بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مەرجەکانی جام ڕەشکردنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت ئۆتۆمبێەکانیان جام ڕەش بکەن کە خاوەی کەسایەتی مەعنەوین.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند کە تەنها ئەو کەسانە دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان جام رەش بکەن کە خاوەنی کەسایەتی مەعنەوین.
مەبەست لە کەسایەتی مەنەوی واتە ئەو کەسانەی پۆستی حکومەی و حزبیان هەیە، ئاماژە بەوەشکراوە کە بۆ ئەو کەسانەش چەند مەرجێک دانراوە.
مەرجەکان:
ـ پێشكه‌شكردنی داواكاری به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ تۆماركراوه.
ـ پێویسته تابلۆكه‌ی هی هه‌رێم بێت.
ـ مۆڵه‌ته‌كه‌ش بۆیه‌ك ساڵه‌و ساڵانه ده‌بێت نوێبكرێته‌وه.
ـ بڕی 400 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی 30% ڕه‌ش كراوه.
ـ بڕی 600 هه‌زار وه‌رده‌گیرێت به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 2/ب كه ئۆتۆمبێله‌كانیان جام ڕه‌ش ده‌كه‌ن‌و ڕێژه‌كه‌ی 30%.
ـ بڕی 800 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت به‌ڕێژه‌ی 50% بێت.
ـ ملیۆنێك‌و 200 هه‌زار دیناری عێراقی، ساڵانه وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه بڕگه‌ی 2/ب له‌ماده‌ی چواره‌م به‌ڕێژه‌ی 50%.
ـ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌كۆمپانیاوه جامی پشته‌وه‌و ته‌نیشتی سه‌ر سندوق ڕه‌شن به‌ده‌رن له‌م ڕێنماییه؟
ـ بری 20 هه‌زار دینار ڕۆژانه وه‌ك سزای دواكه‌وتن له‌خاوه‌نی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی جام ڕه‌شكردنه‌وه‌كه‌ی نوێ نه‌كه‌نه‌وه.
ـ بڕی 25 هه‌زار دیناریش وه‌كو ڕسوماتی كارگێری وه‌رده‌گیرێت له‌كاتی پێشكه‌شكردنی مۆڵه‌تی جام ره‌ش كردن یان نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت.