‌هۆکار و چارەسەری كیسی چه‌وری چاو

  • November 3, 2019
  • 327 Views
‌هۆکار و چارەسەری كیسی چه‌وری چاو

کیسی چەوری ئاوساوییەکە کە لەسەر پێڵوی سەرەوە یان خوارەوەی چاو دروست دەبێت، بە هۆی گیرانی کونیلەی ڕژێنە چەورییەکانە کە دەکەونە قەراغی پێڵوی چاوەوە، دكتۆره‌ کانی علی عمر پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو و جوانکاری چاو  له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كیسی چه‌وری چاو ده‌كات.
ئەم کیسانە لە سەرەتادا بە شێوەی ئاوساوی و سوربونەوەو ئازار دەردەکەوێت، پاش چەند ڕۆژێک دەگۆڕێت بۆ گرێیەک کە ئازارو سوربونەوەی نیە.
چارەسەر:

1- گەرمی گەیاندن و مەساج کردنی پێڵوەکە بەم شێوازە:پارچەیەک قوماش یان لۆکەیەکی پاک بکرێتە ئاوێکی گەرم پاشان جوان بگوشرێت و بخرێتە سەر پێڵوەکە بۆ ماوەی 10 بۆ 15  خوله‌ك، پاشان بە هێواشی مەساج بکرێت بۆ پێڵوەکە، پێویستە دەست بشۆردرێت پێش مەساج کردن و ئەم شێوازە پێویستە ڕۆژانە 3  بۆ 4 جار دوبارە بکرێتەوە و %50 ی ئەم کیسانە بەم ڕێگایە نامێنێت.
2- لە هەندێكحاڵەت دا پێویستە قەترەو مەرهەمیش بەکاربهێنرێت.
3- لەوحاڵەتانەی کە کیسەکە پاش ئەو چارەسەرانەی سەرەوەش هەر مایەوە، بە ڕێگەی نەشتەرگەری بچوک لادەبرێت لەژێر بەنجی خۆجێی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو