دارەوان حاجى مامید
یاری تۆپی پێ یەکێکە لەو یاریە وەرزشیانەی بینەرێکی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوە زانستیەکان دەیسەلمێنن کە تەماشاکردنی چەندین سودی تەندروستی بە لایەنی جەستەی و دەرونی مرۆڤ دەگەیەنێت .
١ پزیشکانی دەرونی ئاماژە بەوەدەکەن لە کاتی تەماشاکردنی یاری تۆپی پێدا تێکەڵ بە کەش و هەوایەکی جیاواز دەبیت زۆر جار ئاهەنگ دەگێڕیت و کاردانەوەت لەگەڵ تۆمارکردنی گۆڵ دەبێت ئەوەش دەبیتە هۆی دورکەوتنەوە لە ژیانی ئاسایی و باری دەرونیت ئارام دەکاتەوە .
٢_ لە کاتی تەماشاکردنی یاری تۆپی پێدا جەستە چالاك دەبێت دوردەکەوێتەوە لە خەواڵووی و تەمەڵی .
٣_ بەهۆی زیادبوونی هەڵچونەکانت لەکاتی تەماشاکردنی یاریەکەدا پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە هەست بە ئارەق کردنەوە دەکەیت .
٤_ لە کاتی تەماشاکردنی یاریەکەدا دەتوانیت بە ئازادانە ڕای خۆت دەرببریت و پشتگیری یانە یان هەڵبژاردەیەك بکەیت ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر لایەنی دەرونی دروست دەکات .
٥_ یاری تۆپی پێ هۆکارێکی پەروەردەی و زانستیە بۆکارکردن لە ژیانی ڕۆژانە و کاری مرۆڤایەتیدا .
٦_ تۆپی پی هۆکارێکە بۆ نزیك بونەوەی بیروباوەڕەکان لەیەکتر و زاڵە بەسەر ناکۆکییە سیاسیەکاندا .