شه‌وی رابردو كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا كراوه‌ته ئامانج و روسیاش رونكردنه‌وه ده‌دات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، زانیاری‌یان به‌ده‌ستگه‌یشتوه، كه شه‌وی رابردو هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، كه له رێگای “ئێم 4″ له‌دووری 6 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر به‌ره‌و سنوری عیراق رۆیشتون”.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا دووپاتیكردوه‌ته‌وه “بۆردومانه‌كه له ناوچه‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ی كاروانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا كراوه، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره‌ن”.
ئاشكراشیكرد، له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانی گیانی نه‌بوه، پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سوریا “سانا” بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشێكی سوپای توركیاوه، ئه‌ندامی تیمێكی پزیشكیی ئه‌مریكی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه.
ئاژانسی “سانا” ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرشه‌كه كراوه‌ته‌سه‌ر گوندی ره‌شیدییه له ده‌وروبه‌ری ته‌لته‌مر، كوژراوه‌كه‌ش به ره‌گه‌ز تایله‌ندییه و ئه‌ندامی تیمێكی پزیشكیی ئه‌مریكییه.