لەو كاتەی لە گۆڕەپانی تەحریرەوە دەگەڕایەوە ماڵەكەی لە ناوچەی بەیاع
راگەیەندرا كە كچە چالاكوانێكی مەدەنی بە ناوی سەبا مەهداوی لە كاتی گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا بۆ ماڵەكەی، لە لایەن گرووپێكی چەكداری نەناسراوەوە رفێندراوە.
لەوبارەوە چالاكوانی بەشداربووی خۆپیشاندانەكانی بەغدا، حازم شممەری راگەیاند : شەوی رابردوو لە لایەن شایەتحاڵەكانەوە ئاگادار كرانەوە لەوەی كچە چالاكوانی مەدەنی، سەبا مەهداوی لەو كاتەی لە گۆڕەپانی تەحریرەوە دەگەڕایەوە ماڵەكەی لە ناوچەی بەیاع باشووری بەغدا لە لایەن گرووپێكی چەكداری نەناسراوەوە رفێندراوە.
حازم شممەری راشیگەیاند: سەبا مەهداوی دوای رفاندنی، لە لایەن گرووپە چەكدارەكەوە بۆ شوێنێكی نادیار براوە.
هاوكات چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا داوایان لە هێزە ئەمنییەكان كردووە، هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوە و رزگاركردنی سەبا مەهداوی بخەنەگەڕ.
لهم بارهیهوه ئیسرا روبهیعی له تویتر نووسیویهتی:
سهبا مههداوی لهلایهن گرووپه میلیشیاكانی ئێران رفێندراوهو هێزه عێراقییهكانیش دهستهوهستانن له دۆزینهوهی.