سەدر و سولەیمانی پشتیوانى لەمانەوەى عادل عەبدولمەهدی دەکەن وگەیشتوون بەڕێک کەوتن.

  • November 4, 2019
  • 366 Views
سەدر و سولەیمانی پشتیوانى لەمانەوەى عادل عەبدولمەهدی دەکەن وگەیشتوون بەڕێک کەوتن.

پێش سەفەرەكەی موقتەدا سەدر بۆ ئێران، لە كۆبوونەوەیەكدا لە شاری نەجەف، سەدر و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ڕێككەوتوون لەسەر مانەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستەكەیدا.

ماڵپەڕی”الاخبار”ی لوبنانی ئاشكرای كردووە، بەپێی ڕێككەوتنەكە عەبدولمەهدی دەمێنێتەوە و سەدر و سولەیمانیش پشتیوانی دەكەن و بەرامبەر بەوە چاكسازی دەكرێت و یاسای هەڵبژاردن دەگۆڕدرێت.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە سەدر یەكێك لە یاریدەدەرەكانی خۆی سەرپشك كردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی مانەوەی حكومەت و ڕێككەوتن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا.

ماوەی 10 ڕۆژە خۆپیشاندانی فراوان بۆ لابردنی حكومەتی ئێستای عیراق و هەلی كار و خزمەتگوزاری بەرێوەدەچێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو