كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر سەپاندنی سزاكان، تا ئەو كاتەی دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵوسكەوتی خۆیان دەگۆڕن. ئەمڕۆ دوو شەممە (سكای نیوز عربیە) لە زاری
بەرپرسێكی كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، “تا ئەو كاتەی دەسەڵاتی ئێرانی هەڵسوكەوتی خۆی دەگۆڕێت، سەپاندنی سزاكان بەسەر وڵاتەكەدا بەردەوام دەبێت”. بە وتەی بەرپرسەكەی كۆشكی سپی، “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاشتی دەوێت و پشتیوانی لە گەلی ئێرانی دەكات، كاتی ئەوەش هاتووە دەسەڵاتی ئێرانیش هەمان هەڵوێست بنوێنێت”.
لە ساڵی 2018 و لە دوای پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و گروپی (5+1)، ئەمریكا بەچەند قۆناغێك سزاكانی بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندەوە، ئەمەش كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری وڵاتەكە دروستكرد.