یونیسێف: 28 هەزار منداڵی داعشەكان لە كەمپەكانی سوریادان

  • November 5, 2019
  • 280 Views
یونیسێف: 28 هەزار منداڵی داعشەكان لە كەمپەكانی سوریادان

رێكخراوی یونیسێفی سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردەوە، 28 هەزار منداڵ لە كەمپەكانی سوریادان، كە خەڵكی 60 وڵاتی جیهانن و داواش لەو وڵاتانە دەكات ئەو منداڵانە بگەڕێننەوە پێش ئەوەی كار لەكار بترازێت.


یونیسێف لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، كەمپەكانی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا 28 هەزار منداڵیان تێدایە و سەربە 60 وڵاتی جیهانن، بەتەنها كەمپی هۆل 12 هەزار بیانی تێدایە، كە 4 هەزاریان ژنن و 8 هەزاریان منداڵ و خێزانی چەكدارەكانی رێكخراوی داعشن و ئەو كەمپانەش لەژێر سەرپەرشتی هەسەدەدان.


رونیشكراوەتەوە، ژمارەیەك دەوڵەت بەتایبەتی ئەوروپیەكان رەتیدەكەنەوە هاووڵاتیەكانیان بگەڕێننەوە بەتایبەتی توندڕەوەكان، هەروەها رەتیدەكەنەوە كەسوكارەكانیشیان بگەڕێننەوە و هەندێك وڵاتیش رەزامەندییان دەربڕیوە ژمارەیەك لەو منداڵانە بگەڕێننەوە، كە هاووڵاتی وڵاتەكانیانن.


بەپێی بەیاننامەكە، ئەو 28 هەزار منداڵە نزیكەی 20 هەزاریان عیراقین و تائێستاش لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا گیریان خواردوە و ماونەتەوە و زۆرینەیان لە كەمپەكانی ئاوارەكاندان، تائێستاش 17 دەوڵەتی جیهان زیاتر لە 650 منداڵیان گەڕاندوەتەوە وڵاتەكانی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو