ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات باس له‌وه‌ده‌كات له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو له سێ قۆڵی تل ته‌مه‌ر، عه‌ین عیسا و ئه‌بوراسین 24 چه‌كداری سه‌ر به توركیا كورژراون.
هه‌ر به پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه له‌و شه‌ڕانه‌دا 11 چه‌كداری سه‌ر به توركیاش برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش تێكشكێنراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و شه‌ڕانه‌دا سێ شه‌ڕڤانیان ژیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 شه‌ڕڤانی تریش برینداربوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕی قورس له ده‌وروبه‌ری عه‌ین عیسا به‌رده‌وامه و له گرێ سپیش سه‌ڕڤانان توانیویانه دو گوند كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه كه پێشتر كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا.