لاهور جەنگی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کۆبونەوە.

  • November 5, 2019
  • 292 Views
لاهور جەنگی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کۆبونەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە سلێمانی لەگەڵ ژەنراڵ ئیریک هیل سەرپەرشتیاری یەکە تایبەتییەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا کۆبوەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوی کۆبونەوەکە،هەردوولا، وێرای تاوتوێکردنی ڕەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکە،بەگرنگیەوە باسیان لەهەماهەنگى وهاوکارى یەکتر کردەوە لەوەى پێویستە کە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە سەقامگیربێت.

هاوکات لە درێژەی کۆبونەوەکەدا باس لە شانە نوستوەکانی داعش وڕێکخراوە تیروریستیەکان لەعێراق وسوریا کراو جەختیانکردەوە نابێت بواریان پێبدرێت جارێکی تر خۆیان ڕێکبخەنەوە وببنەوە مایەی هەڕەشە وتۆقاندن.

هەرلەودیدارەدا لاهورشێخ جەنگى بەبەرپرسانى ئەمەریکاى ڕاگەیاندووە کە کورد وهێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانێکی گەورەبوون لەڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ناکرێت ئەوهێزە پەراوێزبخرێت کە بەهاوکارو تێکشکێنەرى دواین پێگەکانى رێکخراوى تیرۆرستى داعش دادەنرێن لەعێراق وسوریا هەروەها ناشکرێت لەهاوکێشە سیاسی وئیقلیمییەکاندا ڕۆڵی کورد فەرامۆش بکرێت، چونکە کورد لەئێستا وئایندەدا فاکتەری سەقامگیری دەبێت لەناوچەکەدا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو