ئەمریكا فشارەكانی سەر تاران زیاتردەکات

  • November 6, 2019
  • 298 Views
ئەمریكا فشارەكانی سەر تاران زیاتردەکات

ئەمریكا، ئێران بە پەیڕەوكردنی “گێچەڵی ئەتۆمی” تۆمەتبار دەكات، بەڵێنیش دەدات فشارەكانی سەر تاران زیاتر بكات.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا قسەی لەبارەی قۆناغی چوارەمی كەمكردنەوەی پابەندییەكانی ئێران بە رێككەوتنی ئەتۆمییەوە كرد و رایگەیاند “ئێران هیچ هۆكارێكی نییە بۆ فراوانكردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ، یان هەر وێستگەیەكی تر، بۆیە ئەو هەنگاوە تەنها هەوڵێكی ئاشكرای “گێچەڵی ئەتۆمی”یە، كە ئێران ناگەیەنێتە هیچ شوێنێك و تەنها كەنارخستنی سیاسی و ئابوریی ئێران قوڵتردەكاتەوە.


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوپاتیشی كردۆتەوە، بەردەوام دەبن لە فشارخستنەسەر رژێمی ئێران تا ئەوكاتەی واز لەو هەڵسوكەوتانەی دەهێنێت، كە دەبنەهۆی نەهێشتنی سەقامگیری، لەنێویاندا هەوڵە ئەتۆمییەكانی ئێران.


پێشتر حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران رایگەیاندبو، ئەمڕۆ تاران چوارەم هەنگاوی كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ دەكات، ئەو هەنگاوەش بریتی دەبێت لە پێدانی گاز بە ئامێرەكانی سەنتەرفیوجی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو