رەسمییە:مریشکەکانى لەنێو ئاگری جەنگدا بەجێ نەهێشتووەولەگەڵ خۆیدا ئاوارەى کردن

رەسمییە:مریشکەکانى لەنێو ئاگری جەنگدا بەجێ نەهێشتووەولەگەڵ خۆیدا ئاوارەى کردن

رەسمیە کچێکى تەمەن پێنج ساڵانە، رەسمییە خەڵکی سەرێ کانییەو لەگەڵ هەزاران پەنابەری دیکە، رۆژئاوای کوردستانی بەجێهێشتووەو ڕویکردوەتە کەمپی(بەردەرەش) لە هەرێمی کوردستان.

رەسمییە لەگەڵ جێهێشتنی سەرێ کانی دوو مریشکەکەی لەنێو ئاگری جەنگدا بەجێ نەهێشتووەو لەگەڵ خۆیدا هێناونی بۆ هەرێمی کودستان.

دوای بڵاوبونەوەی وێنەکانی رەسمییە لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا، بەشێک لە چالاکان لەسەر وێنەکەی نوسیویانە

“رەسمییە لەترسی دزیی و تاڵانی گروپە میلیشییاکانی هاوپەیمانی تورکیا، مریشکەکانی لەگەڵ خۆیدا ئاوارەکردووە”.

هەندێکی دیکەش لەسەر وێنەکانی رەسمییە نوسیویانە “رەسمیە نەیویستوە مریشکەکانی بەجێ بهێڵێت و لەگەڵ خۆی دەربازی کردون، وەفاداری رەسمیە بۆ مریشکەکانی دەکرێت ببێتە وانەیەک بۆ گەورەکان”.

وەک لەوێنەکەدا دەردەکەوێت، رەسمییە هەردوو مریشکەکەی لەنێو کارتۆنێکدا هەڵگرتووەو رۆژانە لەنێو کەمپەکەدا بۆهەرکوێ بچێت، لەگەڵ خۆیدا دەیانگێرێت

ڕەسمیە لەگەڵ هەردوومریشکەکەى لەکەمپى بەردە ڕەش لەهەرێمى کوردستان

وڵات _سۆشیاڵ میدیا

وەرگیراوە لە هەژماری گەیلان عەباس

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو