به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێته‌ سه‌رپه‌رشتیارى هاوپه‌یمانى كوردستانى

  • November 6, 2019
  • 361 Views
به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێته‌ سه‌رپه‌رشتیارى هاوپه‌یمانى كوردستانى

سه‌لیم شوشكه‌یى په‌رله‌مانتارى كورد له‌په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، گرنگترین راسپارده‌كانى كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ كورده‌كان له‌شارى هه‌ولێر ئه‌وه‌ بوه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق ده‌كرێت به‌ سه‌رپه‌رشتیارى هاوپه‌یمانى كوردستانى.


سه‌لیم شوشكه‌یى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شێوه‌یه‌كى باڵاى له‌كۆبونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ كورده‌كاندا به‌شدارى كردو پشتگیرى راسپارده‌كانى كرد، حزبه‌ كوردیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتن پشتگیرى حكومه‌تى عیراقى و رێكاره‌كانى گۆڕانكارى له‌ده‌ستوردا بكه‌ن، به‌مه‌رجێك یارى به‌مافه‌كانى گه‌لى كورد نه‌كرێت.


وتیشى: رێكه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانى كراوه‌ ئه‌وه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق، هه‌روه‌ها بڕیاره‌ ده‌سته‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئیداره‌دانى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌و دیاریكردنى ئه‌ركه‌كانى له‌به‌غدا پێكبهێنرێت.


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌شكرد: حزبه‌كان رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى سیاسى گشتگیر له‌كوردستان بكرێت و داواكارى هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا نه‌گه‌نه‌ هه‌رێمى كوردستان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو