هێزەكانی سوریای دیموكراتی لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیان، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو دا ٢٠ سەرباز و چەكداری سەربەتوركیا كوژراون و 13 شەرڤانیش گیانیان بەخت كردووە.
هەسەدە ئەوەشی راگەیاندووە لە ئەنجامی شەڕ و بوردومانەكانی سوپای توركیادا، ١٥ شەڕڤانی هەسەدە گیانیان بەخت كردووە، ئەوەشی رونكردووەتەوە كە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بە هەموو هێز و تەكنیكەكانی شەڕەوە، بە ئاسمانی و زەمینی بەردەوامە لە هێرشەكانیدا.
هەسەدە ئەنجامی شەڕەكانی لە ناوچە جیاوازەكان بڵاو كردووەتەوە تەنها لە تل تەمر بە گشتی ٩ چەكدار كوژراون و لەعین عیسا “لە ئەنجامی خۆڕاگری هێزەكانمان لەو ناوچانە ١١ چەتە و سەربازی تورك كوژراون و ٦ كەسیان بریندار بوون”.
هەسەدە رونیشی كردووەتەوە “بە گشتی لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەكانماندا، ٢٠ چەتە و سەربازی تورك كوژراون و ٦ كەسیان بریندار بوون و تانكێكیان پێكاوەو دەستیان بەسەر چەكێكی جۆری AK-47 دا گرتووە”.
لە كۆتایی راگەیێنراوەكەشدا ئاشكرا كراوە “لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤاناندا ١٢ هەڤاڵیان كە بە قاڕەمانێتی شەڕیان كرد شەهید بوون و ١٣ شەڕڤانی تریش بریندرا بوون”.