هیوا جەماڵ ڕۆژنامەنوس و پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕوداو لە تورکیا دەستبەسەرکرا و ڕێگەیان نەداوە بە خاکی تورکیادا تێپەڕێت.
هیوا جەمال ڕۆژنامەنوس و پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕوداو لەپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیوویەتی “ئێستا لە پۆلیسی فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ دەستبەسەرم دیسان توركیا رێگەی نەدا بە خاكەكەیدا بڕۆم کە بۆ كارێكی تایبەت و گرنگ دەمویست بەخاكی توركیادا بڕۆم، بەڵام رێگەیان نەدا”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو “بە وتەی پۆلیس بە مادەی قورس رێگەم لێگیراوە و نابێت بچمە خاكی توركیاوە. ماوەی پێنچ ساڵە سەردانی توركیام لێ قەدەخە كراوە، گوایە هەواڵم لێدراوە، بەگوێرەی ئەو نوسینەی پێمدراو بە مادەی ٩ی یاسای توركیا رێگەم پێنادرێت بچمە خاكی ئەو ولاتە”.
ڕونیشیکردۆتەوە “مادەكە لە ٧ بڕگە پێكهاتووە و بەگوێرەی چەند بڕگەیەكی مادەكە رێگە بەو كەسانە نادرێت سەردانی توركیا بكەن كە مەترسی لەسەر ئاسایشی گشی توركیا دروست دەكەن”.