ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە و لە بەشێکی زۆری شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەو یادە دەکرتەێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کە بەرامبەرە بە ١٢ی ڕەبیعی یەکەمی ١٤٤١ی کۆچی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە.
ساڵانە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان مەراسیمی تایبەت بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش لە بەشێکی زۆری شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەو یادە دەکرێتەوە.
بۆچوونی جیاواز لەبارەی یادەکەوە هەیە و ڕەوتێک لە موسڵمانان کە بە سەلەفییەکان ناسراون پێیان وایە گونجاو نییە ئەو یادە بکرێتەوە.