لە گرێ سپی شەڕ و پێکدادانە

  • November 9, 2019
  • 317 Views
لە گرێ سپی شەڕ و پێکدادانە

لە گوندی گۆڕ حسۆ سەربە شاری گرێ سپی سوپای تورکیا هێرشیکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای سوریا و لە هێرشەکەدا چەکی قورس بەکارهێنراوە.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی گۆڕ حسۆ سەربە شاری گرێ سپی سوپای تورکیا هێرشیکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای سوریا.

ئەوەشیان ڕونکردۆتەوە، پێکدادان لە نێوان هەردووکیاندا ڕویداوە و لە هێرشەکەدا چەکی قورس بەکارهێنراوە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەی سوپای تورکیادا هێزەکانی سوپای سوریا وەڵامی تورکیایان داوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیاکان ئاماژەی بۆ دەکەن لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، سەربازێکی سوپای سوریا کوژراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو