هەسەدە:تورکیا وگروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی 190 هێرشی زه‌مینی و 82 هێرشی ئاسمانی، ئاگربه‌ستیان پێشلكردووه‌.

  • November 11, 2019
  • 347 Views
هەسەدە:تورکیا وگروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی 190 هێرشی زه‌مینی و 82 هێرشی ئاسمانی، ئاگربه‌ستیان پێشلكردووه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكرای كرد: دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ 190 هێرشی زه‌مینی و 82 هێرشی ئاسمانی، ئاگربه‌ستیان پێشلكردووه‌.


رۆژی دووشه‌ممه‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات- هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری پێشلكارییه‌كانی سوپای داگیركه‌ری توركیا و هاوپه‌یمانه‌ سوریه‌كانی دوای ئاگربه‌ست ئاشكراكرد.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

دوای ڕۆژی 17ی مانگی ڕابردوو، گروپه‌ سوریه‌كان و سوپای توركیا، 190 جار به‌ هێرشی زه‌مینی و 82 جاریش به‌ هێرشی ئاسمانی له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌، ئاگربه‌ستیان پێشلكردووه‌.


له‌ كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌، دوای ئاگربه‌سته‌كه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، 182 شه‌ڕڤانیان ژیاینان له‌ده‌ستداوه‌ و 243 شه‌ڕڤانیشیان برینداربوو

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو