سوپای ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانیان بۆسه‌ر ماڵێك له رۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه، به‌ها ئه‌بو عه‌تا، سه‌ركرده له سه‌رایا قودس باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كوژراون.
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌ڵێت: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌هاوبه‌شی سوپا و هێزی ئاسایشی گشتی له دره‌نگانی شه‌وی رابردوودا ئه‌نجامدراوه و له میاندا ماڵێك له رۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه كراوه‌ته ئامانج كه سه‌ركرده له سه‌رایا قودس باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، به‌ها ئه‌بو عه‌تا له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی تیادابوون.
به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه: به‌ها ئه‌بو عه‌تا پێشتر راسته‌وخۆ به‌شداریكردووه له هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ئامانجكردنی هاووڵاتییان و سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌شی كردووه كه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون.
لای خۆیه‌وه سه‌رایا قودس هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له هێرشێكی سوپای ئیسرائیل‌دا له رۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه، به‌ها ئه‌بو عه‌تا له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كوژراون.
سه‌رایا قودس راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیادا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی به‌ها ئه‌بو عه‌تا به‌جۆرێك ده‌بێت كه سنووری بۆ نابێت، دوژمن به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌نجامی ئه‌و تاوانه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند:ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی به‌ها ئه‌بو عه‌تا ، سه‌ركرده له سه‌رایا قودس باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی به‌ڕه‌زامه‌ندی من بووه.











