ڕێکخراوی سیفاری نێودەوڵەتی بۆ کۆچبەران ڕایگەیاند، هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لەماوەی یەک هەفتەدا سێ هەزار و ٨٩٣ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردوە.
ڕێکخراوەکە دەڵێت، تەنها لە پارێزگای ئیدرنە کە هاوسنورە لەگەڵ هەردوو وڵاتی یۆنان و بولگاریا، دوو هەزار و 489 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆچبەرانەی دەستگیرکراون زۆربەیانی خەڵکی پاکستان، سوریا، کۆنگۆ، عێراق، ئێران، ئەفغانستان و مەغریب و میسر و بەنگلادش و سۆماڵیا و یەمەن و چەند وڵاتێکی تر بوون.
هەربەپێی نوێترین ئامار کە سولێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆیی تورکیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا،
زیاتر لە 373 هەزار و 500 کۆچبەر لەڕێگای چوونیان بۆ یۆنان و بولگاریا دەستگیرکراون کە ئەوەش زۆر زیاتر لەو کەسانەى کە ساڵی 2018 دەستگیرکران کە 268 هەزار بوو.