قوباد تاڵەبانى، کۆبونەوەیەکى بەرفراوان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان رێکدەخات

  • November 13, 2019
  • 306 Views
قوباد تاڵەبانى، کۆبونەوەیەکى بەرفراوان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان رێکدەخات


وڵات


قوباد تاڵەبانى رایگەیاند، زیندان شوێنى رۆژنامەنوس و رەخنەگران نییە، جەختشیدەکاتەوە بۆکۆتایی هێنان بەم دیاردەییە، کۆبونەوەیەکى بەرفراوان لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان و لایەنەپەیوەندیدارەکان رێکدەخات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩.١١.١٣ قوباد تاڵەبانى جیگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک لەنوسینێکى بڵاوکردوتەوە، ئاماژە بەوەدەکات ئەگەر رۆژنامەنووس هەڵەیەکی کرد و لایەنێکی تۆمەتبار کرد ئەوا دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک پەنا ببرێت وهەڕەشە و توندوتیژیی.


دەقى نوسینەکە:


زیندان شوێنی رۆژنامەنووس و رەخنەگران نییە، بەڵکو شوێنی دز و پیاوکوژانە. نووسین بە نووسین وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر رۆژنامەنووسێکیش هەڵەیەکی کرد و بێ بەڵگە کەسێک و لایەنێکی تۆمەتبار کرد ئەوا یاسای کاری رۆژنامەگەریمان هەیە و دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک پەنا ببرێت بۆ دەستگیرکردن و هەڕەشە و توندوتیژی.
لەماوەی داھاتودا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و رۆژنامەنوسان رێک دەخەم بۆ ئەوەی ڕێوشوێنێک بدۆزینەوە بۆ چۆنیەتی کۆتاییهێنان بەم جۆرە مامەڵەکردنانە کە دواھەمینیان دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس (ئازاد عوسمان)ە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو