ناڕەزاى وخۆپیشاندان لە بەغداد بەردەوامى هەیە ئەمڕۆش دووکەس کوژراون

  • November 14, 2019
  • 253 Views
ناڕەزاى وخۆپیشاندان لە بەغداد بەردەوامى هەیە ئەمڕۆش دووکەس کوژراون

خۆپیشاندانەکانی بەغدا بەردەوامن و بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، دوو خۆپیشاندەر کوژران و لانیکەم 35 کەسی دیکەش برینداربوون.

  سەرچاوە ئەمنی و پزیشکییەکانی بەغدا بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ پێجشەممە لە بەغدا پێکدادان لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران روویداوە.

میدیاکانی عێراقیش دەڵێن، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی نەهێشتنی پشێوی هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی خەلانی لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر بەمەبەستی گەیشتن بە گۆڕەپانی تەحریر. 

یەکێک لە خۆپیشاندەران ئاماژەی بەوەکردووە لەو کاتەدا لە خەودا بوونە، کاژێر 7:00ـی بەیانی هێزەکانی نەهیشتنی پشێوی بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەریان. 

 دوای هێرشی ئەو هێزانە پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداوە و دوو کەس کوژراون و لانیکەم 35 کەسی دیکەش برینداربوونە. 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو