عێراق لە دواین ساتدا شکستى بە ئێران هێنا

  • November 14, 2019
  • 345 Views
عێراق لە دواین ساتدا شکستى بە ئێران هێنا

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی بەڕێوەچونی یارییەکانی جەولەی پێنجەم لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی (2022)، هەڵبژاردەی عێراق و ئێران روبەڕوی یەکبونەوە.

هەڵبژاردەی عێراق لە دواین خولەکەکاندا سەرکەوتنی بەسەر ئێراندا بەدەستهێنا و توانی سێ خاڵی گرنگ لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی (2022) بەدەست بهێنێت.

هەڵبژاردەی عێراق لە سەرەتای یارییەکەوە بە بەهێزی دەرکەوت و تەنها دوای (10) خولەک لە دەستپێکردنی تایمی یەکەم، لەلایەن موهەند عەلیەوە توانی گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات، بەڵام زۆری نەبرد هەڵبژاردەی ئێران لە خولەی (25) توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دوەمی یارییەکە هێرشەکانی هەردولا بۆسەر گۆڵی یەکتر بەردەوامی هەبو، دواجار فشارەکانی عێراق جێگەی خۆیان گرت و لە خولەکی (90) عەلا عەباس توانی گۆڵی دوەم و سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق تۆمار بکات و یارییەکە لە بەژەوەندی شێرەکانی رافیدەین کۆتایی پێبهێنێت.

بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی عێراق بە کۆکردنەوەی (10) خاڵ لەسەرو ریزبەندی کۆمەڵەکەی دێت و هەڵبژاردەی ئێرانیش بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی کۆمەڵەکەدایە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو