سلێمانی، پایتەختی رۆشنبیری و شاری داهێنان و ئەدەب تەمەنی دەبێتە (235) ساڵ، کە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە قوربانییەکی زۆری بەخشیوە، ئێستا لەسەر نەخشەی شارە داهێنەرەکانی جیهانە و لەلایەن یونسکۆوە وەک شارێکی داهێنەر لە بواری ئەدەب و مۆسیقا و هونەر ناسێنراوە.
ئێستا شاری سلێمانى ئەندامی تۆڕی جیهانیی (246) شاری داهێنەری یونسکۆیە، لەو تۆڕەدا شارەكان لە رێگەی كاری داهێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەكانی ئەدەب و مۆسیقا و هونەری فۆلكلۆریی و خۆراكسازیی و دیزاین و هونەری میدیایی و فیلمسازییدا.
فۆتۆ:بڕیار نامیق – تاهێرى خوڵامى