قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ری ساڵه‌وه تائێستا به‌هۆی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بونه‌وه، به بڕی 200 ملیۆن دینار سزای هاووڵاتییان دراوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وه‌ك قائیمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی 28 لیژنه ده‌كه‌ن، كه رۆژانه كاری چاودێری هه‌موو سێكته‌ره‌كان ده‌كه‌ن. وتیشی “له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌مساڵه‌وه تائێستا زیاتر له 200 ملیۆن دینار سزای ئه‌و شوێنانه دراوه، كه سه‌رپێچییان كردوه، به سه‌دان تۆن خۆراك و ده‌رمان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، سه‌دان شوێن داخراون، كافتریاكانی كه به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان كرابونه‌وه و شوێنی قوماركردن بوون داخران، لیژنه‌كانمان به‌رده‌وامن و پێویستمان به هاوكاری هاووڵاتیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر تێبینی یان هه‌ر شوێنێك هه‌یه‌تی ئه‌وا ئاگادارمان بكاته‌وه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌یانه‌وێت شێوازی نوسینی تابلۆكان رێكبخه‌نه‌وه و به‌و هه‌ڵانه‌دا بچنه‌وه، كه له نوسینی تابلۆكاندا هه‌یه.
قائیمقامی هه‌ولێر وتیشی “ئاگاداری گه‌شتوگوزار كراوه‌ته‌وه له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت، پێداچونه‌وه بۆ تابلۆكان بكرێت و پێویسته به زمانێكی پاراوی كوردی بنوسرێت و ئه‌وه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌كی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته