وڵات
لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى لەگەڵ وه‌زیری دارایی رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێم له‌م دۆخه‌دا ناتوانێت مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2019 بداته‌وه فه‌رمانبه‌ران.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوریی له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به‌رده‌وام له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان و دیداری به‌رپرسانی حكومه‌ت, به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌پرسی دارایی به‌دواداچوون و پرسیاری له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كردوە، به‌تایبه‌ت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2019.
جەختیکردەوە: “بۆ چاره‌نوسی مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2019 ئەوەی تائێستا به‌رچاوروونی هه‌یه، یاخود ده‌کرێته سه‌ر پاشه‌كه‌وتی مووچه یاخود له‌ساڵی داهاتوو تەنها بە مانگانه مووچه ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران”.
رونیشی کردەوە، ” ئێستا توانای دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و ئاسته‌دا نییه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوومانگه‌ی كۆتایی ساڵی 2019 سێ مووچه بداته فه‌رمانبه‌ران.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوریی له په‌رله‌مان، ئەوەشی خستەڕوو له دوایین كۆبوونه‌وه‌كان، له رێگه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نوسراوی فه‌رمیی میوانداریی وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێممان كردووه، تاوه‌كو له‌باره‌ی دۆخی دارایی حکومەت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020ی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆبكرێت.